و/ دایكی ئه‌ژی
پێویستیه‌كانی :-
1/ 4كوپ شیر.
2/ یه‌ك كوپ و نیو شه‌كر یان به پێی پێویست.
3/ دوو كه‌وچك (سه‌عله‌به).
4/ چه‌ند دڵۆپێك له ڕۆحی بادام.
5/ یه‌ك كه‌وچكی بچوك ڤانێلا.
6/ فستقی وورد كرا‌و بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی .
ڕێگاكانی دروستكردنی:-
تێكه‌ڵكردنی پێویستیه‌كانی جگه له فسته‌قه‌كه، پاشان خستنه سه‌ر ئاگر تاده كوڵێت و توندده‌بێت، دواتر له‌سه‌ر ئاگر لاده‌برێت و داده‌نرێت تا سارد ئه‌بێته‌وه، بخرێته ناو به‌فرگره بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر.
نهێنی دروستكردنی ئه‌م دۆندرمه‌یه له‌وه‌دایه كه‌هه‌ر سێ كاتژمێر جارێك تێكی بده‌یت كاتێك له‌ناو به‌فرگره‌كه‌دایه، پاشان فستقه‌كه‌ی ده‌كرێت به‌سه‌ردا له كاتی پێشكه‌شكردندا.
تێبینی/ ده‌توانیت تامی تری تێبكه‌یت وه‌ك كاكاو یان شوكلاته یان شیلك و پرته‌قاڵ.