|
به به‌شداری گۆڤاری سایه، گفتوگۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ ڕۆژنامه‌نووسان سازده‌كرێت.
سایه‌كورد – سلێمانی:
رۆژی 25/7/2010 هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌نووسان (نه‌جیبه له‌تیف و نه‌رمین موسته‌فا) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری سایه ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌كی كراوه بوون كه لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی مێینه و لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌مافی زانین و سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و په‌رله‌مانتار سازیانكردبوو.
گفتوگۆكه كه له هۆتێل سلێمانی پاڵاس به‌رَێوه‌چوو تێیدا تیشك خرایه سه‌ر گرفته‌كانی به‌رده‌م پێدانی زانیاری به رۆژنامه‌نووسان و بڕیاردرا ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه به‌رده‌وام بێت، تا گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
|
|
|