|
ملیۆنێك بێوه‌ژن و 4 ملیۆن منداڵی بێباوك له ئێراقدا هه‌یه
به پێی سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كان، ئێستا نزیكه‌ی 4 ملیۆن منداڵی بێباوك‌و یه‌ك ملیۆن ئافره‌تی بێوه‌ژن له عێراق له بارودۆخێكی سه‌ختدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
ئه‌م ژماره زۆره مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مووچهیێكی كه‌میان پێده‌درێت، كه به‌شی بژێوی ژیانیان ناكات، ئه‌مه‌ش وای كردووه زۆر له‌و خانه‌وادانه ناچار بن له رێگای رێكخراوه ئه‌هلیه‌كانه‌وه په‌نا بۆ خولی راهێنانو كاركردن ببه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدا ژماره‌ی هه‌موو دانیشتوانی ئێراق نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، دیاره ئه‌م رێژه زۆرهیهش ده‌ره‌نجامی شه‌ڕو كوشتاریهكانه، كه به‌سه‌ر ئێراقدا هاتوونه به‌تایبه‌تیش له دوای 2003ه‌وه، كه به‌هۆی شه‌ڕو پاشانیش به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووند‌و تیژی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له زێدهبووندانه، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ترسیداریشن بۆ سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناو ئێراقدا، كه له ده‌ره‌نجام به هه‌زاران منداڵ له خوێندن دوور خراونهوهو، چه‌ندان ئافره‌تیش تووشی له‌شفرۆشی بوون.
بۆ رزگاربوون له‌و حاڵه‌تانه، حكومه‌ت مانگانه ته‌نها (150) هه‌زار دیناری ئێراقیان پێده‌دات، كه بۆشاییه‌كی كه‌م پڕ ده‌كاته‌وه، بۆیه له رێگای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌وڵی راهێنانو خولی تایبه‌تی وه‌ك درومانو شێوه‌ی دیكه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن، هه‌ندێك له ئافره‌تانیش له نووسینگه‌ی تایبه‌تی ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی دوباره پێكهێنانه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
27
|
|
|