|
ده‌رباره‌ی ئافره‌ت پرسیاریان له زانایه‌كی بیركاری كرد
همداد خالد
له‌زانایه‌كی بیركاریان پرسی ده‌رباره‌ی ئافره‌ت ئایا تۆ چ پێناسه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئافره‌ت؟
ئه‌ویش له‌وه‌لامدا وتی:-
گه‌ر بێت وئافره‌ت خاوه‌نی (ره‌وشت) بێت، ئه‌وكاته یه‌كسانه به (1).
گه‌ر بێت وئافره‌ت خاوه‌نی (جوانی) بێت، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌كه سفرێك زیاد ده‌كه‌ین و یه‌كسان ده‌بێت به (10).
گه‌ر بێت و ئافره‌ت خاوه‌نی (مال و سامان) بێت، ئه‌وا سفرێكی تری بۆ زیاد ده‌كه‌ین و یه‌كسان ده‌بێت به (100).
گه‌ر هاتوو ئافره‌ت خاوه‌نی (ناوبانگ وپله‌وپایه) بوو، ئه‌وا جارێكی تر سفرێكی تری بۆ زیاد ده‌كه‌ین و یه‌كسان ده‌بێت به (1000).
جا ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ره‌تادا ژماره یه‌ك لابه‌رین، ئه‌وا ته‌نها سفره‌كان ده‌مێنێته‌وه، ژماره یه‌كیش واتا (ره‌وشت)، جا ئه‌گه‌ر بێت و خوانه‌خواسته ئافره‌ت له خه‌سله‌تی (ره‌وشت) دامالدرێت، ئه‌وا وه‌ك سفره‌كانی دوای ژماره یه‌كی لێدێت، هیچ به‌هاو نرخێكی نامێنێت.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
93
|
|
|