|
به‌ره‌و کۆنگره، کۆتای ئافره‌تان باشترین چاره‌سه‌ره
ئاری عبدالرحمان - aryaburahman@yahoo.com
ئافره‌تان پرسێکی گه‌وره‌ن و نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه پێك دێنن بۆیه ده‌بێت به‌رنامه‌مان هه‌بێت بۆیان به‌ڕێزان کۆمه‌ڵی ئیسلامی حیزبێکی جه‌ماوه‌ریه و ده‌یه‌وێت له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه بگاته ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تی خه‌ڵکی بکات که‌واته نابێت پرسی ئافره‌ت له شوێنی بڕیاردان له یاد بکات چونکه له کاتی ئینتخابات بینیمان ده‌نگی ئافره‌تێك و ده‌نگی مامۆستایه‌کی وتاربێژی پیاو وه‌ك یه‌که‌و یه‌ك حیسابیان بۆ ئه‌کرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌ندامان و کادیرانی به‌شدار له کۆنفڕانس و کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی جێگیر کردنی پرسی ئافره‌تان و ڕێژه‌ی لانی که‌م له %25 ی سه‌رکردایه‌تی بۆ ئافره‌تان له ده‌ستور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب‌دا بچه‌سپێنن .
به‌ڕێزان چی تێ ئه‌چێت ! ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره ئێمه ده‌ست پێشخه‌ر بین و ببینه نمونه له نێوان حیزبه‌کانی کوردستان به عه‌لمانی و ئیسلامی چاومان لێبکه‌ن بۆ ده‌بێت هه‌موو جارێ ئێمه له دواوه بین و واقیع گۆڕانکاریمان پێ بکات له دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی خۆیان ده‌گۆڕن ئنجا ئێمه‌ش بگۆڕرێین ، با ده‌رس له حیزبێکی وه‌ك و داد و گه‌شه‌پێدانی وه‌ك تورکیا وه‌رگرین .
ئێمه ده‌بێت بپرسین له‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ سیسته‌می کۆتا نین بۆ ئافره‌تان به‌دیلیان چیه بۆ سه‌رخستنی ئافره‌ت بۆ سه‌رکردایه‌تی ؟
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن با خۆیان بپاڵێون و ئازادن با خه‌ڵکی ده‌نگیان پێ بدا ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌ی پیاوانه بۆ مه‌سه‌له‌که چونکه ده‌بێت ئێمه ئه‌وه بزانین ئێمه له عێراق و له وڵاتی جیهانی سێ ده‌ژین خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی پیاوان هه‌تا پیاو وه‌ستا بێت ده‌نگ نادات به ئافره‌ت تازه‌ترین به‌ڵگه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێی 7 / 3 یه که تیایا ئه‌گه‌ر سیسته‌می کۆتا نه‌بوایه ئه‌وا له هه‌موو عێراق 5 ئافره‌ت به حه‌قی خۆیان ده‌رنه‌ئه‌چون له کاتێکدا له ڕیزبه‌ندی لیسته‌کان دا زیاتر له دوو هه‌زار ئافره‌ت خۆی پاڵاوتبوو چونکه ئێمه له ئه‌وروپا ناژین تا بڵێین با کۆتای ئافره‌تانمان نه‌بێت ، به‌ڵگه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ساڵی 2005 که به هه‌زار حاڵ ئافره‌تێکمان ده‌رچاند ئه‌ویش به‌س بۆ ناو بۆیی بڵێین ئافره‌ت له سه‌رکردایه‌تی هه‌یه نه‌ك بۆ خزمه‌تکردن به چینی ئافره‌تان که‌واته ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت با ئافره‌تان خۆیان بپاڵێون ئه‌وه تاقی کراوه‌ته‌وه با شێوه‌ی تازه بهێنین نه‌ك بۆ هه‌ڵه‌ی ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه .
ئه‌وه‌ی که له په‌رله‌مانی عێراق و کوردستان دانراوه ڕێژه‌ی له %25 یان له %30 ئه‌وه له ته‌جروبه و بیر کردنه‌وه‌ی که‌سانی سیاسی و یاساییه‌وه هاتوه و باشترین چاره‌سه‌ره بۆی ئه‌و نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه که‌واته کاتێ ( سابت) جێگیر کرا که ڕێژه‌ی هه‌تا له %20 بێت واته ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی 30 که‌س بێت ئافره‌تان له 7 که‌س که‌متریان نه‌بێت که به‌راورد به کۆمه‌ڵگه ده‌بوو %50 بن به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هه‌ل و مه‌رجێك ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ئێستای عێراق خراپ نیه .
ئه‌م ڕایه هه‌وڵی گه‌نجان و کادیرانی پیاو ئافره‌تی ده‌وێت چونکه له‌وانه‌یه که‌سانێکی سه‌رکردایه‌تی به زۆر بیانه‌وێت ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕێنن و له ده‌ستوری حیزب‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جێگیر نه‌که‌ن به‌ڵام ده‌بێت ئه‌ندامان و کادیران به ئازایه‌تی و به ده‌نگه‌کانیان ئه‌م ڕایه په‌سه‌ند بکه‌ن و کۆتا له ده‌ستور و په‌یڕه‌وپڕۆگرامدا بچه‌سپێنن.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
150
|
|
|