|
هاوكاریكردنی ژن و مێرد له‌به‌خێوكردنی منداڵدا
و. له‌فارسییه‌وه/ نه‌رمین مسته‌فا
منداڵ به‌رهه‌می هاوبه‌شی هاوسه‌رگیری نێوان ژن و مێرده، هه‌ردوولا له‌به‌دیهێنانی ساواكه‌یاندا به‌شدارن.
له‌به‌رئه‌وه منداڵداری ئه‌ركێكی هاوبه‌شی ژن و مێرده نه‌ك به‌ته‌نها دایك، ڕاسته دایكان به‌ویست و ئاره‌زووی خۆیان چاودێری منداڵ ده‌كه‌ن له‌كاروباری پاك و خاوێنی و ته‌ڕ و وشككردن و خواردن و شیر پێدان و ئه‌و شتانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌منداڵه‌وه‌یه به‌دڵ و گیان ده‌چنه ژێرباری، له‌پێناو چاودێری و چاره‌سه‌ریدا هه‌موو ڕه‌نج و ناڕه‌حه‌تییه‌ك قبوڵ ده‌كه‌ن, له‌به‌رانبه‌ر نه‌خۆشی منداڵدا چه‌ندین شه‌و به‌ده‌م گریان و زارییه‌وه ڕۆژ ده‌كه‌نه‌وه، به‌رگه‌ی وڕك و گریان و نووكه نوكی ده‌گرن.
پیاو نابێت ڕۆڵ و فیداكاری هاوسه‌ری له‌به‌رچاو نه‌بێت و بڵێ: به‌خێوكردنی منداڵ ته‌نها له‌ئه‌ستۆی دایكیدایه و من له‌مباره‌یه‌وه هیچ ئه‌ركێكم له‌ئه‌ستۆدا نییه! كاتێك ده‌بینێت منداڵه‌كه ئۆقره‌ی لێبڕاوه و به‌هیچ هێور نابێته‌وه, دایكی به‌دیار منداڵه‌كه‌وه به‌جێبهێڵێت و خۆی له‌ژوورێكی تر بێخه‌م لێی بخه‌وێت! نه‌خێر كاكی به‌ڕێز ئه‌م منداڵه هاوبه‌شه له‌نێوان هه‌ردوولاتاندا، چاره‌سه‌ر و چاودێریكردنی ئه‌ركێكی هاوبه‌شه، مه‌گه‌ر تۆ سۆز و به‌زه‌ییت له‌دڵدا نییه؟! ئه‌وه ڕه‌وایه تۆ له‌كه‌نارێكدا پشوو بكه‌یت و خێزانت له‌و گاڵه‌گاڵه‌دا به‌جێبهێڵیت؟! ئایا ئه‌مه داب و نه‌ریت و سۆز و میهری ناو خێزانه؟! ئه‌گه‌ر تۆ به‌ڕۆژ كارت كردووه و ماندوو بوویت، خێزانیشت به‌درێژی ڕۆژ به‌كاروباری ماڵداریییه‌وه سه‌رقاڵ و ماندووه, گه‌ر تۆ خه‌وت دێت ئه‌ویش خه‌وی دێت, گه‌ر ده‌نگه ده‌نگ و گریانی منداڵ ماندووت ده‌كات, دایكی داماویش به‌هه‌مانشێوه‌یه, به‌ڵام له‌دانبه‌خۆداگرتن زیاتر چاره‌یه‌كی تری نییه.
برای به‌ڕێز: دادپه‌روه‌ری و سۆز و به‌زه‌یی و ڕه‌وشتی ئیسلامیی و وێنه‌ی هاوسه‌رێتی ده‌خوازێت له‌مشوێنه هه‌ستیاره‌دا له‌به‌خێوكردنی منداڵدا یارمه‌تی هاوسه‌رت بده‌یت، یا پێكه‌وه منداڵه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و پاشان بخه‌ون, یان به‌شێك له‌شه‌و تۆ بخه‌وه و هاوسه‌رت چاودێری منداڵه‌كه بكات، پاشان تۆ چاودێری منداڵه‌كه بكه و با هاوسه‌رت بخه‌وێت، ئه‌گه‌ر خێزانت له‌ئه‌نجامی شه‌ونخوونی دوای نوێژی به‌یانی ئیسراحه‌تی كرد، چاوه‌ڕێ مه‌به وه‌ك ڕۆژه‌كانی تر نانی به‌یانیت بۆ ئاماده‌بكات، هیچی تێدا نییه خۆت نان و به‌رچایی به‌یانی ئاماده بكه‌یت.
خۆت نان بخۆ و بڕۆ به‌ده‌م كاره‌كانته‌وه، كاتێك به‌نیازن بۆ سه‌فه‌ر یان بۆ میوانی بچن پێویست ناكات هه‌میشه خێزانت مناداڵه‌كه بكاته باوه‌شی, له‌و جێگایانه‌ی كه‌گونجاوه تۆ به‌و كاره هه‌سته و له‌وباره‌یه‌وه هاوكاری بكه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌چاره‌سه‌ر و چاودێریكردنی منداڵدا هاوكاریت هه‌بێت، وێنه‌ی خێزانداری و ڕه‌وشتی ئیسلامیی به‌وشێوه‌یه ڕه‌ونه‌ق و خۆشه‌ویستی و سیمایه‌كی جوان به‌ژیانت ده‌به‌خشێت.
هه‌ڵبه‌ته ئامۆژگاری كه‌یبانووش به‌وه ده‌كرێت كه له‌و ڕووه‌وه زیاد له‌پێویست چاوه‌ڕێی نه‌بن له مێرده‌كانیان و گرفتاری و كێشه‌ی كاروكه‌سابه‌ت و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان له‌به‌رچاو بگرن، بزانن كه‌پیاو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌مێشكی ماندووه‌وه ڕووبه‌ڕووی سه‌دان كێشه ده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی حه‌وانه‌وه دێته‌وه ماڵ، چاوه‌ڕێی مه‌بن كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ خێرا خۆی بگۆڕێت و ڕاسته‌وخۆ سه‌رقاڵی منداڵداری بێت، له‌مباره‌یه‌وه زیاد له‌ئه‌ندازه‌ی پێویست له‌كاتی نا ئاسایی‌دا چاوه‌ڕێی یارمه‌تی و هاوكاری مه‌بن...
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
154
|
|
|