Skip Navigation Links
پرۆتــــین لە كــــاتی دووگیانیدا

لەكاتی دووگیانیدا پرۆتین Protein زۆر پێویستە، پرۆتین رۆڵێكی گەورەی لە دووگیانی و دروستبوونی كۆرپەدا هەیە. هەروەها ترشە ئەمینییەكان كە یەكەی بنچینەیی پرۆتینەكانن، بەردی بناغەن بۆ هەموو خانەكانی لەشی دایك و بۆ لەشی كۆرپەش. لە سێ مانگی دووەم (ناوەڕاست) و سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا، پرۆتین زۆر پێویستە بۆ گەشە و پەرەسەندنی كۆرپە، چونكە بە خێرایی گەشە دەكات. ئافرەتێكی ئاسایی نزیكەی 45 گرامی لە پرۆتینی پێویستە، بەڵام لەكاتی دووگیانیدا ئافرەت رۆژانە 70 گرام پرۆتینی پێویستە، وەرگرتنی بڕی زیاتریش هیچ زیانێكی نییە.
بۆ دابینكردنی ئەم بڕە پرۆتینە، پێویستە كە ئافرەتی دووگیان رۆژانە 4-3 جار پرۆتین بخوات، باشترین سەرچاوەكانی پرۆتین كە گونجاون بۆ ئافرەتی دووگیان بریتین لە: گۆشت، پەلەوڕ، هێلكە، شیر، پەنیر، ماست، بەروبوومە پاقلەییەكان. ماسی سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین، بەڵام هەندێك جۆری ماسی سەرچاوەی پرۆتینی سەلامەت نین لەكاتی دووگیانیدا وەكو: گۆشتی ماسی شارك (قرش)، كینك ماكیریل King mackerel، ماسی تونە Tuna، لەبەر ئەوەی كە كانزای جیوە لەخۆدەگرن، ئەم كانزا قورسەش مەترسی بۆ شانەكانی مێشكی كۆرپە و منداڵاندا هەیە.

سه‌رچاوه‌/ پێگه‌ی گوڵان
  ژماره‌ی خوێنراوه‌ : 739  
بیرو ڕاکان
هیچ بیرو ڕایه‌ک به‌رده‌ست نییه‌ ...
بیرو ڕای خۆت بنێره‌...
ناو:
Email:
که‌مێنت:
All Rights Reserved sayakurd.com 2009©