|
په‌یوه‌ندی سيَكسى له‌کاتی دووگیانیيدا
دیما مه‌حموود
ئایا په‌یوه‌ندی جنسی له‌کاتی دوگیانیدا ته‌ندروسته.؟ ئه‌و حاڵه‌تانه کامانه‌ن که په‌یوه‌ندی جنسی له‌کاتی دوگیانیدا زیانبه‌خشه.؟ باره ئاسایه په‌یوه‌ندیه جنسیانه کامانه‌ن له‌کاتی دوگیانیدا.؟
پێده‌چێت زۆرترین پرسیار که ئاراسته‌ی پزیشکه‌کان بکرێن له‌کاتی دوگیانی ئافره‌تاندا له‌سه‌ر چۆنێتی په‌یوه‌ندی سه‌رجێگایی بێت له‌نێوان هاوسه‌راندا و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر حاڵه‌تی دایکان و منداڵه‌که‌ی بێت،وه له‌کۆبه‌ندی گشت لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه که په‌یوه‌ندی سه‌رجێگای له کاتی دوگیانی ئافره‌تاندا کارێکی ئاسایه و دایکان و منداڵه‌کانیان زیانبه‌خش نابن پێی ، هه‌روه‌ها له کۆکراوه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێک ئاماژه‌ی پێکراوه که په‌یوه‌ندی سه‌رجێگایی له کاتی دوگیانی ئافره‌تاندا زیانبه‌خشه بۆ دایکان و منداڵه‌که‌ی ، ئه‌وانیش...
....ئه‌مانه‌ن ......
1-ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌که پێشتر زیانبه‌خش بووبێت یاخود دوچاری منداڵ له‌بار چونی به‌رده‌وام و منداڵ بوونی پێش وه‌خت بوبێت.
2- لاچونی وێڵاش له‌باری ئاسای خۆی.
3- به‌دیار که‌وتنی نه‌زیف له‌کاتی دوگیانیدا.
4-ده‌رکه‌وتنی ئاوی منداڵ بوون.
ئه‌گه‌ر هاتو پیاوه‌که هه‌ڵگری نه‌خۆشیه جنسییه زیانبه‌خشه‌کان بوو له شێوه‌ی(الهربس و الکلامیدیا) که ئه‌م نه‌خۆشیانه ئه‌گوێزرێنه وه بۆ دایکان و منداڵه‌کانیان و زیانبه‌خشنوو ترسناکن بۆیان.
به‌ڵام له‌کاتێکدا هیچ جۆرێك له‌م نه‌خۆشیانه به‌دی نه‌کرا یاخود شێوازی نه‌خۆشیه‌کانی تر که پزیشك بریاری له‌سه‌ر ئه‌دات ئه‌وا ترس له په‌یوه‌ندی سه‌رجێگایی له کاتی دوگیانیدا ته‌نها شێوازێک له عاتیفه‌یه که وا بکات هاوسه‌ران نائاسای بن و بترسن به‌رامبه‌ری.
ره‌نگه زۆر کات ناڕێکه‌وتنێك یاخود بیر‌و راجیاوازیه‌ك له نێوان هاوسه‌راندا به‌دی بکرێت له‌کاتی دوگیانیدا به هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگه‌کانی دوگیانیدا هه‌تا مانگی (3) ئافره‌تان چه‌ند گۆرانکاری و نیشانه یه‌کیان لێدیاری ئه‌دات وه‌ك( گوێژ بوون ڕشانه‌وه‌و، هێڵنج دان، حه‌ز به خواردن نه‌خواردن و ره‌نگه زۆر کات ئافره‌تان حه‌ز به په‌یوه‌نی سه‌رجێگایش نه‌که‌ن) که ئه‌م گۆرانکاریانه‌ش پێویستی به سه‌بر و هاریکاری و تێگه‌یشتنی پیاوانه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای مانگی (4)دا‌و ئه‌و نیشانانه‌ی که پێشتر باسمان لێکرد تێپه‌ڕ ئه‌بنوو کۆتای‌یان پێدێت،هه‌روه‌ها(مهبل)ی ئافره‌تان گرژ بوونێك یاخود هه‌ڵاوسانێك به‌خۆوه ئه‌بینێت که ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات زیاتر ئاره‌زوی پیاوان زۆر بکاتوو ئافتره‌تانیش بگه‌ن به چێژی په‌یوه‌ندیه‌که، هه‌ربۆیه مانگه‌کانی 4 تاوه‌کوو 6 ی دووگیانی ئافره‌تان به باشترین کات بۆ په‌یوه‌ندی سه‌ر جێگایی داده‌نرێت ......
جیاکاریه‌ك ئه‌بینرێت له‌سه‌ر ڕاو بۆچون و لێکۆڵینه‌وه‌کانی پزیشکان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی سه‌رجێگایی له(3) مانگی کۆتای دوگیانی ئافره‌تاندا، که زۆرێک پێیان وایه په‌یوه‌ندی سه‌رجێگایی له مانگه‌کانی کۆتایدا ته‌ندروست نیه‌و وه زۆرێکیش له پزیشکان پێیان وایه که په‌یوه‌ندی سه‌رجێگایی له کاتی دوگیانی ئافره‌تاندا هه‌تاوه‌کو رۆژه‌کانی کۆتای دوگیانیه‌که دروسته به مه‌رجێک پابه‌ندی ئه‌م ڕێنمایانه بن...
1- هه‌ڵبژاردنی شێوازی لاته‌نشیت یاخود له‌سه‌ر لاو شیوازی پشت له بری شێوازی به‌رده‌موو پێشه‌وه که ئه‌م شێوازه وا ئه‌کات زه‌ختێکی زۆر بخرێته سه‌ر منداڵه‌که‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ك بۆ ئافره‌تان دروست بکات.
2- به باشتر ئه‌زانرێت که ئافره‌تان نه‌گه‌نه چێژی په‌یوه‌ندیه‌که له (3) مانگی کۆتای دوگیانیدا چونکه گه‌یشتن به و چێژه گرژبونێك دروست ئه‌کات له ماسولکه‌کانی ره‌حم ی ئافره‌تاندا.
3- پێویسته له‌سه‌ر پیاوان مامه‌ڵه‌ی ئافره‌تان بکه‌ن له‌کاتی په‌یوه‌ندی سه‌رجێگاییدا به شێوازێکی له‌سه‌ر خۆ‌و هێواش، چونکه زۆر توند بونی یاخود تێگیر بوونی (تولی) پیاوان زینبه‌خشه بۆ ئافره‌تانی دوگیان.
4- واباشتره پیاوان له مانگه‌کانی کۆتای دوگیانی ئافره‌تاندا به‌گریلێکه‌ره‌کانی وه‌ك شێوازی(کۆندۆم) به‌کار بهێنن هه‌تاکو پارێزگاری بکرێت له گواستنه‌وه‌ی هه‌ر زیانبه‌خشیه‌ك بۆ ئافره‌تان و منداڵه‌کانیان، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان پێیان وایه که گه‌یشتنی (مه‌نی) پیاوان به (مهبل)ی ئافره‌تان له مانگه‌کانی کۆتای دوگیانیدا ئه‌بێته هۆکاری منداڵ بوونی پێشوه‌خت.
5- ئه‌وه‌ی له کۆتایدا پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکرێت و گرنگی پێبدرێت بۆ زیاتر ته‌ندروست بوونی په‌یوه‌ندی جنسی له‌کاتی دوگیانی ئافره‌تاندا ، ئاسانکاری یاخود وه‌ڵام دانه‌وه و هه‌ست پێکردنی هاوسه‌رانه له پێناو زیاتر چێژ وه‌رگرتنوو لێک تێگه‌یشتن و لێک نزیك بونه‌وه‌ی زیاتر و نه‌مانی شه‌رم وو دروست بوونی زمانی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو لادا ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو زیاتر پته‌و بوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی و چێژ وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندی سه‌رجێگایی .
به‌هـــیوای له‌ش ساغی بۆ گشت دایکان لای په‌روه‌ردگاره‌وه .
سه‌رچاوه: د. جمال عبد الله باصه - أستاذ مساعد بكلیة الطب جامعه حضرموت
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
1389
|
|
|