|
ژنه كاندیده‌كانی كۆمه‌ڵ چی‌یان بۆ ژنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێیه؟
ژنه كاندیده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، پڕۆژه‌وه ئه‌جێندای تایبه‌تیان بۆ ژنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه به‌سه‌ر عێراقدا تێپه‌ڕیوه ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان بێوه‌ژن كه‌وتوون و كه وه‌ك ده‌ڵێن: عێراق وڵاتی بێوه‌ژنانه، له هه‌موو دۆخێكی شه‌ڕو نا ئارامیدا ژنان زیاتر باجی ئه‌و ره‌وشه ده‌ده‌ن كه به‌سه‌ر وڵات‌دا تێده‌په‌ڕێت، داخۆ نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان چی بۆ ژنان ده‌كه‌ن و چی‌یان پێیه؟ كاندیده ژنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: پرۆژه و به‌رنامه‌ی كاریان بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ده‌بنه نوێنه‌ریان و ده‌نگیان پێده‌ده‌ن.
مووچه بۆ قه‌یره كچ و بێوه‌ژن ده‌بڕینه‌وه
شوكریه ئیسماعیل ـ كاندیدی ژماره (4) له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر، حه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابووری ئافره‌تان ده‌كاته‌وه و پێی وایه له عێراق و كوردستاندا دوو جۆر كێشه هه‌یه، كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و كاندیده‌ی كۆمه‌ڵ وتی: «ئافره‌تانی بێوه‌ژن و منداڵی هه‌تیو له وڵاتی ئێمه‌دا زۆرن، هه‌روه‌ها ئافره‌تانی دیكه‌مان هه‌یه كه مووچه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له ئاستێكی گونجاو‌دا نییه، له كاتێكدا بووینه جێگه‌ی متمانه به پێی یاسا مووچه‌ی تایبه‌تی مانگانه بۆ ئه‌و ژنانه دابین ده‌كه‌ین».
عێراق خاوه‌ن داهاتێكی زۆره له‌و نه‌وته‌ی كه خاوه‌نیه‌تی ژنانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی نه‌وتن، له گوزه‌رانێكی شیاو و گونجاودان و كۆمه‌ڵێ ماف و ده‌ستكه‌وتیان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا ژنان نه‌ك هه‌ر هیچ مافێكیان نییه، به‌ڵكو له‌و بڕه داهاته‌ش بێ‌ئاگان كه به‌ر هه‌ر تاكێكی عێراقی ده‌كه‌وێ، كاندیدی ژماره (4) ده‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر بوومه نوێنه‌ر به پێی یاسا بۆ هه‌ر تاكێك به تایبه‌تی ژنان له داهاتی عێراق بڕێك پاره دابین ده‌كه‌ین».
ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان كێشه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێكارن بۆ ئه‌وه‌ش شوكریه ئیسماعیل وتی: «ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كێشه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هه‌لی كار بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و زوڵم و سته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له‌سه‌ر ژنان هه‌یه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین».
ژنان وه‌ك تۆێژێكی گرنگ زۆرینه له‌وانه پێك ده‌هێنن كه تا ئێستا ئاستی رۆشنبیریان وه‌ك پێویست نییه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه زوڵم و سته‌میان زیاتر لێبكرێ، وه‌ك كاندیدی ژماره (5) ده‌ڵێ: «ده‌مانه‌وێ ئاستی رۆشنبیری ژنان به‌رز بكه‌ینه‌وه، له‌و پێناوه‌شدا خولی په‌روه‌رده‌یی بۆ ژنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا و زانكۆ بۆ خوێندنی ئیسلامی و له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و ئاگایی ژنان له زانسته ئاینییه‌كان كۆلیژ و په‌یمانگا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی ئاینی ده‌كه‌ینه‌وه».
به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئافره‌تانی زیندانیكراو
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ره‌وشه نا له‌باره‌ی كه بۆ ئافره‌تان خولقاوه، به‌شێكی زۆر له ژنان رووبه‌رووی توندوتیژیی بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌میش به‌شداریی كاری سیاسیی ده‌كه‌ن، به پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ش كه بڵاوكراونه‌ته‌وه ره‌وشی ئافره‌تانی زیندانیی له هه‌رێمی كوردستان گونجاو و له‌بار نییه و پێشێلكاریی له هه‌مبه‌ر مافی ژنان كراوه، هه‌ر بۆیه سوعاد عه‌بدولقادر كاندیدی ژماره (4) له سه‌ر پارێزگای سلێمانی وتی: «كار ده‌كه‌ین له پێناو لابردنی توندوتیژیی و جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی ژنان له چوارچێوه‌ی شه‌رعدا، به پێی یاسامووچه بۆ ئافره‌تان دابین ده‌كه‌ین، كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه منداڵ په‌روه‌رده ده‌كه‌ن».
له عێراقدا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئافره‌تانی كه‌مئه‌ندام و زیانلێكه‌وتوو له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه هه‌یه، كاندیدی ژماره(4) بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت:« ئه‌گه‌ر متمانه‌مان پێبه‌خشرا كار ده‌كه‌ین بۆ ئافره‌تانی زیان لێكه‌وتووی عێراق، ئه‌وانه‌ی كه له بواری ماددی و مه‌عنه‌ویدا زیانیان لێكه‌وتووه، مووچه بۆ سه‌رجه‌م ژنان(كابانی ماڵ) ده‌بڕینه‌ه. هه‌روه‌ها گرنگی به ئافره‌تانی كه‌مئه‌ندام ده‌ده‌ین».
ژنانی زیندانی له عێراقدا پێویسته به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ییان بۆ دابنرێ و سه‌ر له‌نوێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك تاكێكی ئاسایی بتوانن كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك سوعاد عه‌بدولقادر جه‌ختی لێده‌كاته‌وه به‌دانانی به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردیی گونجاو ده‌بێت له نێو زینداندا به‌گشتیی بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زیندانی كراون، تا له‌وێوه سه‌ر له‌نوێ ئه‌و ئافره‌تانه له ڕووی ده‌روونییه‌وه بونیات بنرێنه‌وه».
قه‌ره‌بووی ژنانی زیانلێكه‌وتوو ده‌كه‌ینه‌وه
ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان به هۆی راگواستنی گونده‌كان و پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی ناوچه‌كانی كوردستان زیانی زۆریان لێكه‌وتووه، چ له ڕووی ماددی و چ له ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه، به‌شێك له‌وانه تا ئێستاش له سه‌ره‌تاییترین مافی خۆیان كه خوێنده‌وارییه بێبه‌شن، یا ئه‌گه‌ر خوێنده‌واریشیان هه‌بێ له ئاستێكی سه‌ره‌تاییدان.
یه‌كێكی تر له ژنه كاندیده‌كانی كۆمه‌ڵ كه كاندیدی ژماره (8) له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له به‌رنامه‌ی كاریاندا قه‌ره‌بووی ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه كه لێیانكه‌وتووه بكه‌نه‌وه، قومریه موحه‌ممه‌د نه‌جیب ـ كاندیدی ژماره (8) پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ: «ئێمه له به‌رنامه‌ی كارمان گرنگیمان داوه به‌سه‌رجه‌م توێژه‌كان، له نێو توێژه‌كانیشدا ئافره‌تانی زیانلێكه‌وتوو، وه‌ك ژنێكی كاندید به‌ڵێن ده‌ده‌م كه داكۆكی له مافی واقیعی ژنان بكه‌م».
ژنان له یاسای باری كه‌سێتی عێراقیدا زۆرینه‌ی مافه‌كانیان پارێزراوه، به‌ڵام هه‌ندێكیان به هۆی ئه‌و ره‌وشه‌وه كه به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه، ئه‌و مافانه‌یان نه‌چووه‌ته نێو چوارچێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستووره‌وه، به وته‌ی ئه‌و ژنه كاندیده‌ی كۆمه‌ڵ، به‌رنامه‌یه‌كی كاریتریی ئه‌وه‌یه كه ژنان له‌و مافانه به ئاگابێنێ بۆ خزمه‌تكردن به توێژی ئافره‌تان، كاندیدی ژماره (8) وتیشی: «برگه‌یه‌ك له كاره‌كانمان ئه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له زه‌مانی به‌عسدا زیانیان لێكه‌وتووه به هۆی راگواستن، یا ئه‌نفال، یا كیمیاباران هه‌وڵ ده‌ده‌ین قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و ژنانه بكه‌ینه‌وه. هه‌ر له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و ژنه كاندیده‌ی كۆمه‌ڵدا هاتووه ئه‌و ژنانه‌ی ده‌رامه‌تی ئابوورییان لاوازه به پێی یاسا بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان بۆ دابین بكرێ. هه‌روه‌ها میزانیه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه دابنرێ كه له داهاتی حكومه‌ت سوودمه‌ند نه‌بوون».
داكۆكی له مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ین
به‌شێكی تر له ژنه كاندیده‌كانی كۆمه‌ڵ وه‌ك خۆیان هێمای بۆ ده‌كه‌ن جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌و مافانه‌ی كه تا هه‌نووكه ژنان لێی بێبه‌شن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی یاساوه ئه‌و مافانایه‌ن بۆ دابین بكه‌ن.
وه‌فا ناسح ـ وه‌ك كاندیدی ژماره (4)ی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه داكۆكی له مافه‌كانی ئافرتان ده‌كات له ڕووی شه‌رعه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا ده‌نگ و ره‌نگی خۆیان هه‌بێ، به‌و وته‌ی ئه‌و كاندیده هه‌وڵده‌درێ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك به تایبه‌تی و له كوردستان و عێراق به گشتی هه‌وڵبدرێ بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كانیان و داكۆكی كردنیان. هه‌روه‌ها دابینكردنی ژیانێكی پڕ له ره‌فاهیه‌ت بۆ ژنان.
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئافره‌تانی بێوه‌ژن
له ئێستادا وه‌ك له ئاماره‌كانی ریكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا هاتووه، به هۆی شه‌ڕی درێژخایانه‌وه ژماره‌ی بێوه‌ژن له عێراقدا له (5) ملیۆن نزیك بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به هۆی كۆچی زۆری گه‌نجان و لاوانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئافره‌تانی قه‌یره هه‌ن، ژنان چیان بۆ سارێژكردنی زامی ئه‌و برینانه‌ی له جه‌سته‌و ده‌رووی ژنی عێرق‌و كوردیدا دروست بووه پێیه؟
شوكریه ساڵح ـ كاندیدی ژماره (16) له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، وه‌ك هه‌موو ژنه كاندیده‌كانی تری كۆمه‌ڵ هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه كار له پێناوی پێگه‌ی زیاتری ژنان ده‌كات له په‌رله‌مان، تا بتوانن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژنان بكه‌ن، له رێگای یاساوه مافی ژنانی كه‌م ئه‌ندام‌و زیانلێكه‌واتوان دابین بكه‌ن، هه‌روه‌ها ژنانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.
كاندیدی ژماره (16) وتیشی: «ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ی كه له عێراقدا هه‌ن، ئه‌و كچه قه‌یرانه‌ی كه ماونه‌ته‌و، ئه‌گه‌ر چی گوزه‌رانشیان باشبێ، به‌ڵام هه‌ر ئاسووده نین، ئه‌وانه پێویستیان به‌هاو‌ده‌میه»، به وته‌ی ناوبراو ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ژنان قورسه، كه به‌لای ئه‌وه‌وه بریتیه له فره‌ژنیی. شوكریه ساڵح، باس له‌وه‌شده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن، ده‌كرێ له رێگه‌ی كاركردنیان له سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كاندا سه‌رقاڵ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رو رێكخراوی تایبه‌ت به ژنان ده‌ده‌ن.
كاره‌كانم ته‌نها دروشم نییه
به‌شێكی زۆر له كاندیده‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ونه بانگه‌شه‌وه دروشمی زۆر گه‌وره به‌رز ده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئامانجه‌كه‌یان دێته دی، دواتر كه چوونه نێو په‌رله‌مانه‌وه كه‌س نایانبینێته‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا په‌یره‌و كراوه، تائێستاش هیچ له‌و دروشم و هوتافانه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
دڵسۆز مه‌حمود كاندیدی ژماره (15) له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ: «هه‌وڵ ده‌ده‌م به ته‌قدیمی پرۆژه‌وه سه‌ردانی مه‌یدانی بكه‌م، ئه‌گه‌ر بوومه نوێنه‌ر به عه‌مه‌لی ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ ده‌كه‌م». ئه‌و ده‌ڵێت «به‌رنامه زۆر بووه، پرۆژه زۆر بووه، به‌ڵام نه‌كراوه‌ته عه‌مه‌لی، من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و پرۆژانه بكه‌مه عه‌مه‌لی». وتیشی: «كارده‌كه‌م بۆ لابردنی ئه‌و لادانه ره‌فتارییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ بڵاون، ئه‌ویش به په‌یڕه‌وكردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره، چونكه ئافره‌تمان هه‌بووه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) كه مسوڵمان بووه، گۆڕانكاری زۆر دروستكردووه، هه‌ره‌كا كار بۆ ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌م كه له پرۆسه‌كانی ئه‌نفال‌و كیمیاباندا زیانیان لێكه‌وتووه.
كار ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ریی
به‌شێك له ژنان له لایه‌ن كه‌سانی یه‌كه‌می فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، یاخود ئیستغلال ده‌كرێن، هه‌روه‌ها جیاكاریی زۆر له نێوان ژناندا به‌دی ده‌كرێ. ئه‌میره جه‌عفه‌ر ـ كاندیدی ژماره (8) پارێزگای كه‌ركووك، ده‌ڵێت: «ژنانی عێراق كێشه‌ی زۆریان هه‌یه، باس زۆر له كێشه ده‌كرێت، له راستیدا ژنان چاره‌سه‌ریان پێویسته، نه‌ك ته‌نها دروشم و هوتافات. من خۆم پاڵاوتووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه. ژنان دوو توێژن به‌شێك له‌وانه ژنی ماڵه‌وه‌ن و هاوسه‌ره‌كانیان له‌وانه‌یه كار نه‌كه‌ن، به‌شێكی تریان مووچه خۆرن، به‌ڵام ئه‌و مووچه‌یه له‌وئاسته‌دا نییه كه بژێوی ژیانیان به ته‌واوی دابین بكات، كێشه‌ی تریش ئه‌وه‌یه كه ناداپه‌وه‌ریی له داموده‌زگاكاندا هه‌یه، ئێمه وه‌ك ژنه كاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كارده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نادادپه‌وه‌رییه، هه‌روه‌ها به‌رتیل‌و گه‌نده‌ڵی زۆر هه‌یه، جگه له‌وانه‌ش به هۆی كاریگه‌ریی ئه‌وروپاوه به‌شێك له به‌هاو نه‌ریته جوانه‌كان نه‌ماون.
له كاتێكدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام پارێزگاریی له ئافره‌ت كردووه وه‌كو جوانترین دوڕ، به‌ڵام رۆژانه له رووی ده‌روونییه‌وه ژنان داده‌ڕنن له‌و به‌هایانه، بۆیه ئه‌مڕۆ ژنان پێویستییان به كه‌سێكه كه خێروخۆشی بگه‌ڕێنێـه‌وه».
چاكسازیی له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا
په‌روه‌ده‌و فێركردن یه‌كێكی تره له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی كاندیده ژنه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و پێناوه‌دا به‌رنامه‌ی كاریان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی كاریان هه‌یه، بۆ گه‌نجان و لاوان.
خونچه موحه‌ممه‌د ـ كاندیدی ژماره (12) ی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان وه‌ك كاندیدێك، هه‌وڵی دابین كردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها سولفه‌و پێداویستیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌ستنیشانی ئه‌و هۆكارانه ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی قه‌یره‌یی‌و بێوه‌ژن كه‌وتن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵی چاكسازی له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا ده‌ده‌ن.
كچانی گه‌نج وه‌ك توێژێك كه پێویسته گرنگییان پێ بدرێ، له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كاندیدی ژماره 12ه‌یه بۆ ئه‌وه‌یش وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: «له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتگیر كار ده‌كات كه هه‌موو به‌هره‌مه‌ند وكه‌سی لێهاتوو به‌بێ جیاوازی بیركرنه‌وه‌وه له‌خۆ بگرێ، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێ، جگه له‌وانه‌ش كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و بێكاریی ژنان‌و دابینكردنی ده‌رماڵه بۆ قوتابیان».
شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ژنان دابین ده‌كه‌ین
ژنان‌و كچان ئه‌گه‌ر چی له دامه‌زراوه‌كاندا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان نییه كاندیدێكی تری كۆمه‌ڵ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ژنان دابین ده‌كه‌ن.
نیگار سابیرـ كاندیدی ژماره (11)ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێت «وه‌ك ئافره‌تێكی داكۆكیكار له كه‌ركووك و شوێنه‌كانی تر هه‌وڵی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به هۆی پیاوسالارییه‌وه ژنان چه‌وسێنراوه‌ته‌وه له نێو ماڵه‌كانیاندا، ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ماف بۆ ژن بگێڕینه‌وه، شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ژنان دابین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌ن، دوای كاركردن، جگه له‌وانه‌ش ده‌رماڵه بۆ خوێندكارانی كچ به پێی یاسا ده‌بڕینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له داهاتوودا بتوانن خوێندن ته‌واو بكه‌ن و جیاوازی نه‌كرێ له نێوان ئافره‌تانی دانه‌پۆشراو و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه داپۆشراون له ده‌زگاكاندا».
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
104
|
|
|