|
بۆ ده‌نگ ناده‌ی ؟!
سعاد عبدالقادر
ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی زۆر پرسیار ده‌بینه‌وه؟ به‌شدری بكه‌ین له هه‌ڵبژاردن! یان نه ْ؟ ده‌نگ بده‌ین یان نه ْ؟ بۆ كێ و بۆ چ لایه‌نێك ده‌نگ بده‌ین؟ ده‌نگدان هه‌ر بۆخۆیانه به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی تیا نییه! هه‌ر كه‌س ولایه‌نێك ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه‌س بۆ خۆی؟
خۆشه‌ویستان! ئازیزان ڕاست ده‌كه‌ن.
له یادتان كرد ساڵانی ژێر ده‌ستی و زه‌لیلی, ساڵانی ڕاكه‌ڕاك و ده‌ربه‌ده‌ری, ساڵانی كۆڵ به‌كۆڵ, ساڵانی ڕشتنی خوێنی كوردان به‌كۆمه‌ڵ, ژه‌هربارانی كیمیایی, ئه‌نفال.........ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه سیاسیه‌كانی هاووڵاتیانی كورد.. بۆ! بۆ! بۆ!.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون, له ده‌سه‌ڵاتی خۆماندا نه‌بوو كه‌خوای په‌روه‌ردگار به‌كوردی دروستی كردبووین,ئه‌م خاكه پڕ پیت وبه‌ره‌كه‌ته‌ی له زه‌وی پێ به‌خشیی بووین؟ له‌یادتان كرد ئه‌مانه‌تی خوێنی شه‌هیدان! ماڵ و مناڵ و كه‌سوكاری شه‌هیدان! له پێناوی ئازادی تۆ! سه‌ربه‌ستی تۆ! هاوڵاتی بوونی تۆ! ناسنامه‌ی تۆ, ئێستا‌و داهاتووی تۆ.. ده‌ڵێت ئه‌وان ناپاكییان كرد, ئه‌وان هه‌ر بۆخۆیان بوو, ئه‌وان كۆشك و ته‌لارییان گه‌یانده ئاسمان,ئه‌وان خێر‌و به‌ره‌كه‌تی كوردستانیان خزانه ناو بانكه‌كانی ده‌ره‌وه..ئه‌وان..ئه‌وان.
دیسان ده‌ڵێم ڕاست ده‌كه‌یت..ناپرسی له‌به‌ر چی؟! له‌به‌ر بێ ده‌نگی تۆ! ده‌نگ نه‌دانی تۆ! چونكه ڕۆڵی تۆ تا ده‌نگدان بووه دوای ده‌نگدان بێ خه‌م لێی دانیشتی, ده‌ست به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆته‌وه بگره با نه‌یبات(صم بكم عمی..) ده‌نگ نه‌دان و بێ ده نگی, واته بێ هه‌ڵوێستی, به‌رگریكردنه له سته‌م, له ده‌ست درێژی كردن, به‌فیڕۆدانی سامانی كوردستان, به‌فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان, ڕازی بوون به ژیانی زه‌لیلی وڕسوایی, تا كه‌ی كورت بینی؟ مێژوو بخوێننه‌وه, له سه‌ته‌لایته‌وه شارستانیه‌كانی ووڵاتان ببینن به‌چی بنیات نراوه؟ ده‌زانن به‌چی؟! به‌كۆیله‌كردنی گه‌لانی خۆیان, كه ئێستا شانازی پێوه ده‌كه‌ن, من ناڵێم كۆیله بن! من ده‌ڵێم له‌پێناوی ئازادی خۆت ئازادی ئایین و ئازادی نیشتمان دادوه‌ری, ئاشتی, خۆشگوزه‌رانی, ده‌نگ بده‌ن!!
بێ ئینصاف مه‌به, به‌شی خۆی خزمه‌تگوزاری كراوه, به‌ڕه‌نجی شانی خۆمان ووڵات ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه, له شاروشارۆچكه‌كانمان, زانكۆوپه‌یمانگا كراوه‌ته‌وه, نه‌خۆشخانه, قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كان....ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه.
ئه‌ی بۆ هه‌ر كه‌س له شوێنی خۆی به‌به‌رپرسیار نازانێ؟ به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته به‌ووڵاتی خۆی نازانێ....هه‌ر كه‌س ئه‌ویتر تاوانبار ده‌كات, ئازیزانی سته‌مدیده‌ی كوردستان:
بڕۆن به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان, ده‌نگ بده‌ن بۆ ژیانێكی نوێ بۆ پێكه‌وه ژیان, بۆ ژیانی یه‌كتر قبوڵكردن, تا كه‌ی به‌ره‌و دواوه تا كه‌ی بۆ دوای سفر بۆ سه‌رو سفرو گه‌ڕانه‌وه بۆ خوار.... مێژووی كورد هه‌روه‌كو خۆی دووباره ده‌بێته‌وه.
ئازیزان:
دوور بین بن! گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان چاوه‌ڕێی ئیوه‌یه, ده‌نگت بده بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ها به‌رزو پیرۆزه‌كانی ئیسلام, ده‌نگ بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ داب و نه‌ریته ڕه‌سه‌نه‌كانی كورده‌وای, ده‌نگ بده‌ن, بۆ كاركردن به دڵسۆزی, بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دڵه‌كان به نووری ئیمان و سه‌روه‌ری دونیا‌و قیامه‌ت.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
110
|
|
|