مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و سه‌رۆكی لیستی ژماره 352، له په‌یامێكیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و تێڕوانینی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌رباره‌ی پرسی ئافره‌ت و كێشه‌و گرفه‌ته‌كانی ڕایگه‌یاند، ئافره‌ت و پیاو له مرۆڤایه‌تییدا یه‌كسانن و له ڕه‌گه‌زدا جیاوازن، به‌ڵام جیاوازیی ڕه‌گه‌زیی واتای به‌رزیی و نزمیی نیه، به‌ڵكو سه‌نگی مه‌حه‌ك له ته‌راززی شه‌ریعه‌تدا پارێزگاریی و ته‌قوایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئافره‌ت خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ماف و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی و، پێویسته ئه‌رك و مافه‌كانی له‌به‌رچاوبگرین.
سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ وتیشی ئافره‌تی كورد به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له شه‌ریعه‌تی خوا‌و چاولێكه‌ریی كلتوری خۆرئاوا دووچاری ده‌یان كێشه‌و گیروگرفت بووه، هه‌روه‌ك سیستمی عه‌لمانییش كاریگه‌یی هه‌بووه له‌سه‌ر پشتگوێخستنی پرسی ئافره‌ت و به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه ئافره‌ت بكاته پاشكۆ.