|
دوو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان سێ قوتابخانه‌ی سه‌یدسادق نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه
سایه‌كورد - سه‌یدسادق:
له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیان دوو په‌رله‌مانتاری فراكیسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، بینای سێ قوتابخانه له سنووری قه‌زای سیدصادق نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو دكتۆر(سه‌باح به‌رزنجی) و پارێزه‌ر (سه‌رگوڵ قه‌رده‌اغی) هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان، له سه‌رادانێكی مه‌یدانیدا قه‌زای سیدسادقیان به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه سه‌ردانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومییان له‌ناوچه‌كه كرد.
هه‌ر له‌وگه‌شته‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سیدصادقیان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه گوێیان له گیرگرفته‌كانی په‌روه‌رده له‌و ده‌ڤه‌ره گرت، دواتر له مییانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، هه‌ر سێ قوتابخانه‌ی (مه‌تینی تێكه‌ڵاو) و (ئاسۆی كچان) و (مادی ئێواران)یان به‌سه‌ركرده‌وه و دوای ئاگا‌داربوو‌نیان له خراپی بینای قوتابخانه‌كه و پێویستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان، هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی كۆمه‌ڵ، بڕیاریاندا له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیان ئه‌و سێ قوتابخانه‌یه نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
هه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان لیژنه‌یه‌كیان بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كان پێكهێنا و له ئێستاشدا هه‌رسێ قوتابخانه‌كه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆكراوه، به‌جۆرێك كه بوه‌ته جێگه‌ی خۆشحاڵیی قوتابیان و مامۆستایانی ئه‌و قوتابخانه‌یه و هیوایان خواست نمونه‌ی په‌رله‌مانتاری دڵسۆز و خه‌مخۆری وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كانی كۆمه‌ڵ له زۆربووندابن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌فده‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به یه‌كه‌م سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم داده‌نرێت كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سیدصادق و قوتابخانه‌انی ئه‌و سنووره‌دا كۆبوبێته‌وه.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
1365
|
|
|