|
په‌یامی قومریه شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی، كاندیدی ژماره (8)ی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی (352)
(به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان)
خوشك و برایانی به‌رێز
گه‌له‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان,پاش خه‌بات و به‌رخۆدانی ده‌یان ساڵ و قوربانییه‌كی زۆری گیانی و ماددی به‌هه‌ندێك له‌مافه ڕه‌واكانی گه‌یشتووه و به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ, به‌ڵام هێشتا كۆسپ و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆری له‌به‌رده‌مدا ماوه, كه‌ده‌بێت له‌ناوه‌نده‌وه (به‌غداد) كار بۆ ده‌سته‌به‌ربوونیان بكرێت، دیاره ئه‌و ئه‌ركه‌ش به خه‌ڵكانی خواویست وخۆنه‌ویست و جه‌ماوه‌ر دۆست جێبه‌جێ ده‌بێت.
به‌نده‌ش وه‌ك چۆن كاتێك چاوم به‌دونیا هه‌ڵهێنا له‌جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م به‌رامبه‌ر رژێمی فاشستی به‌عس و صه‌دامی خوێنمژدا خۆم بینیه‌وه و ته‌مه‌نمان هه‌موو له‌قوربانیدان و له‌پێناو ئاین وخاك ونیشتمانه‌كه‌ماندا گوزه‌راندووه و ئاگاداری خه‌م و ئازاره‌كانتانم، ئێستاش وه‌ك پاڵێوراوی ئێوه و له‌خۆتانه‌وه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستنیشان كراوم، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م كه له‌ئاستی ئه‌و متمانه‌یه‌ی ئێوه‌دابم و به هێزی ده‌نگه‌كانتان كار بۆ هێنانه‌دی ئامانج و هیوا و مافه‌شه‌رعییه به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌م.
پاڵێوراوتان
(قومریه شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی)
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
1613
|
|
|