|
په‌یامی خونچه موحه‌ممه‌د ئه‌مین كاندیدی ژماره (12)ی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
به‌ده‌نگی تۆ ئومێده‌كانی ژنان‌و گه‌نجان په‌ره‌پێده‌ده‌ین
دڵنیابن متمانه‌تان به‌فیڕۆناده‌ین
مامۆستا خونچه موحه‌ممه‌د ئه‌مین كاندیدی ژماره (12)ی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
من وه‌كو كاندیدێك له سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ژماره (12) له پارێزگای سلێمانی كار ئه‌كه‌م بۆ په‌ره پێدانی ئومێده‌كانی گه‌نجان و ئافره‌تان، چونكه گه‌نجان و ئافره‌تان دوو توێژن به‌رده‌وام په‌راوێزخراون، زۆرترین ئه‌ركیان له‌سه‌ر شانه‌و كه‌مترین مافیان هه‌یه، ئه‌وانن په‌روه‌رده‌كه‌ری نه‌وه‌ی نوێ، وڵات و نیشتمانه‌كه‌مان پێویستیان به توانای ئافره‌تان گه‌نجان هه‌یه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تیان تۆماركردووه، گۆڕانكاری و چاكسازی له ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها گه‌نجان دروستیان كردووه و هه‌میشه‌ش دروستی ده‌كه‌ن، ئێوه‌ش به ده‌نگه‌كانتان هاوكاریمان بكه‌ن، تا له دنیای جه‌نجاڵی ناداردپه‌روه‌ری خۆمان و گه‌له‌سته‌مدیده‌كه‌مان رزگار بكه‌ین، هاوكارمان بن با پێكه‌وه ئه‌و گۆڕانكاریه دروست بكه‌ین، تا گه‌نجان بكینه‌وه به پێشه‌نگ و ئومێدی ژنان بۆ ژیان بگه‌ڕێنینه‌وه، ده‌نگ بده‌ن تا فرمێسكی دایكان و كچانی سته‌مده بسڕین تا ئومێد بۆ باوكان و دایكان و كچانی كوردستان بگێڕینه‌وه، گێڕانه‌وه‌ی ئومێد‌و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به‌رپاكردنی سیستمێكی حوكمڕانی شیاو به مرۆڤه‌كان هه‌وڵی ده‌وێت ده‌نگدانی راست و دروستی ده‌وێت، دۆزینه‌وه‌ی كاندید و لیستی شیاو و ده‌ست پاك‌و لێهاتوو چاونه‌ترس ده‌وێت، وردبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وێت ئێمه‌ی پاڵێوراوانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی لای خۆمانه‌وه بڕیارمانداوه هه‌موو هه‌وڵ و تونای خۆمان له پێناو گه‌له‌كه‌ماندا بخه‌ینه گه‌ڕ، بۆ گێڕانه‌وه‌ی داد‌و یه‌كسانی بۆ چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه ئه‌ڵێم ده‌نگ بده‌نه ژماره (12) ده‌نگی هیواو ئومێدی تۆیه.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
1091
|
|
|