سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
وتار (بیر‌و ڕا)
ڕاپۆرت
چاوپێکه‌وتن
فیقهی ئافره‌تی
مسوڵمان
پرسیار و وه‌ڵام
چیرۆک
ئه‌ده‌ب
گۆشه‌کان
دهستڕهنگینی
هه‌مه‌ڕه‌نگ
پێگه‌کان
به‌یاننامه‌کان
ستافی کار
کوردستان
عێراق
جیهان
ژماره : 1
"جێژن"ی خۆشه‌ویستی! چیرۆكه‌كه‌ی.. حوكمه‌كه‌ی.. ده‌مه‌ته‌قێی دوو خوشك
باوكی محمد
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 14فێبریوه‌ر له‌یلا به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه گوڵێكی سووری جوانی خسته سه‌ر مێزی ئه‌ڤین ی هاوڕێی، ئه‌ویش به زه‌رده‌خه‌وه لێی وه‌رگرت و پرسیاری لێ كرد كه هۆی ئه‌م گوڵه چییه‌و هۆی چییه به‌م شێوه‌یه ئه‌مڕۆ دڵخۆشه؟
له‌یلا به‌سه‌رسامییه‌وه وتی: ئایا نازانی كه ئه‌مڕۆ ڕۆژی خۆشه‌ویستییه‌و خه‌ڵكی ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن و گوزارش له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌كه‌ن تیایدا.. ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی ئاهه‌نگگێڕانه به خۆشه‌ویستی، ڕۆژی خۆشه‌ویستی و له‌بیركردنی غه‌م و په‌ژاره‌كانه به ڕۆمانسییه‌ت و ڕاستگۆییه‌وه، ڕۆژی فالنتاینه.. ئیتر له‌یلا به‌رده‌وام بوو له‌وه‌ی كه ئه‌مشه‌و چی له كه‌نه‌ڵه‌كانی ته‌له‌فزێونه‌وه سه‌باره‌ت به‌م جێژنه بینیووه‌و چۆن پێیان سه‌رسام بووه، ئه‌ڤینیش–كه به هه‌نده‌وه گۆیی بۆ له‌یلا گرتبوو- به سه‌رسامییه‌و پرسیاری لێ كرد: باشه فالنتاین مانای چییه؟ وتی: مانای خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌یه‌نێت به لاتینی، ئه‌ڤین زه‌رده‌خه‌نه گرتی له وه‌ڵامه‌كه‌ی و پێی گوت: ئاهه‌نگ به شتێكه‌وه ئه‌گێڕیت كه ماناكه‌ی نازانیت! ئایا نازانیت كه فالنتاین قه‌شه‌یه‌كی نه‌سرانییه‌وه‌له‌سه‌ده‌ی سێیه‌می زاینییدا ژیاوه؟، ئیتر ئه‌ڤین كه‌وته باسكردنی فالنتاین و كه چۆن ئه‌مه جێژنێكی ئایینی ئه‌وانه‌و بۆ به‌رزڕاگرتن و یاداوه‌ری یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه نه‌سرانییه‌كانی مێژووی ئایینی مه‌سیحیه‌ت ئه‌و ئاهه‌نگه هه‌موو ساڵێك ساز ده‌كرێت.
ئه‌ڤین به داخ و په‌ژاره‌وه وتی حاڵی زۆێك له‌و كچ و كوڕانه به بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زاییه‌وه ئه‌كه‌ونه داوی خو و نه‌ریتی گه‌لانی تره‌وه‌و به هۆی راگه‌یاندنی چه‌واشه‌وه له ئه‌سڵ و بنه‌مای ئایینه‌كه‌یان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
له‌یلا وتی: ده‌ی كه‌واته زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به فالنتاین زانیاریت هه‌یه تێم بگه‌یه‌نیت و شاره‌زاییم پێ ببه‌خشیت.
چیرۆكی جێژنی خۆشه‌وستی
ئه‌ڤین به له‌یلای هاوڕێی گوت: مه‌وسوعه‌ی كاسۆلیكی سێ گێرانه‌وه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به فالنتاین و به‌ناوبانگترینیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك په‌رتووك باسی ده‌كه‌ن كه قه‌شه فالنتاین له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی سێیه‌می زاینییدا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆمانی كلاودیسی دووه‌مدا ده‌ژیا. قه‌شه فالنتاین به‌رهه‌ڵستكاریی هه‌ندێ له فه‌رمانه‌كانی ئیمبراتۆری ده‌كرد، بۆیه له 14ی شوباتی 270ز ئیمبراتۆر له سێداره‌ی دا.. لێره‌دا پێویسته بزانین ئه‌و فه‌رمانه چی بووه كه ئه‌م قه‌شه‌یه به‌رهه‌ڵستی كردووه؟ ئه‌ڤین وتی: ئیمبراتۆر ئه‌بنینێت ئه‌م قه‌شه‌یه یه‌كێكه له چالاكه‌كانی ئایینی نه‌سرانی و هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه له‌ناو خه‌ڵكیدا، ئه‌مه‌ش كه بووه هۆی گرتنی و پاشان له سێداره‌دانی، له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه كه ئیمبراتۆر مولاحه‌زه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه له‌كاتی شه‌ڕدا گه‌نج و بێ خێزانه‌كان خۆگرترو ئازاترن وه‌ك له‌وانه‌ی ژنیان هێناوه‌و ماڵ و منداڵیان به‌جێ هێشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه نابێت هیچ گرێبه‌ستییه‌ك له نێوان ژن و مێردا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام قه‌شه فالنتاین به‌رهه‌ڵستی ئه‌م فه‌رمانه‌ی كرد‌و به دزییه‌وه له كه‌نیسه‌دا به‌رده‌وام گرێبه‌ستی ژن و مێردایه‌تی ده‌كرد هه‌تا پێی زانراو گیرا، ئینجا له گرتوخانه‌دا له‌گه‌ڵ كچی یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی گرتوخانه‌كه‌دا یه‌كتریان ناسی، ئه‌م كچه تووشی كوێری ببوو، باوكی كچه داوای له قه‌شه كرد كه شیفای بدات و ئه‌ویش –وه‌ك ڕیوایه‌ته‌كه ده‌ڵێت- به هۆیه‌وه چاك بۆوه، ئیتر قه‌شه كه‌وته غه‌رامی كچه‌وه‌و خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا په‌یدا بوو، به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه كچه‌كه‌و 46كه‌س له كه‌س و كاری بوونه نه‌سرانی و هاتنه سه‌ر ئایینی قه‌شه، قه‌شه فالنتاین پێش ئه‌وه‌ی له سێداره بدرێت نامه‌یه‌كی بۆ نووسی و له‌سه‌ر نوسرابوو (له فالنتاین ی دڵسۆزه‌وه).
ڕیوایه‌تی سێیه‌میش ده‌ڵێت كاتێك مه‌سیحیه‌ت له ئه‌وروپادا بڵاو بۆوه تقوس و دروشمێكی ڕۆمانی له یه‌كێك له لادێكاندا سه‌رنجی قه‌شه‌كانی ڕاكێشابوو، له نێوه‌ڕاستی مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێك گه‌نجانی دێكه كۆ ده‌بونه‌وه‌و ناوی كچانی دێكه‌یان ده‌نووسی و ده‌یانخسته سندوقێكه‌وه، ئینجا هه‌ر گه‌نجێك ده‌ستی ده‌كرده سندوقه‌كه‌و ناوی هه‌ر كچێكی به‌ركه‌وتایه ده‌بووه خۆشه‌ویستی و یه‌كسه‌ر نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسی كه له‌سه‌ری نووسرابوو: ("
به ناوی خوای دایكه‌وه ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نێرم"
) ئیتر تا كۆتایی ئه‌و ساڵه به‌م شێوه‌یه به‌یه‌كه‌وه ده‌بوون تا ساڵی داهاتوو هه‌مان سه‌رپشكی ده‌كرایه‌وه‌و به‌ر كچێكی دیكه ده‌كه‌وت!! قه‌شه‌كان سه‌یریان كرد ئه‌م كاره له بیروباوه‌ڕی یۆنانی كۆنه‌و به‌م جۆره بڕوات زیاتر له ناویاندا جێی خۆی ده‌كاته‌وه‌و مه‌حاڵیشه بتوانن ئه‌و دروشمه به ئێجگاری هه‌ڵگرن و نه‌یهێڵن، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریان دا كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی كه له نامه‌كه‌دا ده‌نوسرێت: ("
به ناوی خوای دایكه‌وه"
) بگۆڕن و بیكه‌ن به ("
به‌ناوی قه‌شه فالنتاین"
)، [ئه‌مه به ماوه‌یه‌ك دوای له سێداره‌دانی فالنتاین] ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سومبوڵێكی نه‌سرانییه‌و له‌و ڕێگه‌وه گه‌نج و لاوه‌كان له عه‌قیده‌ی ڕۆمانی دوور بخه‌نه‌وه‌و پابه‌ندیان بكه‌ن به عه‌قیده‌ی نه‌سرانییه‌وه.
وه ڕیوایه‌تێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌م فالنتاینه پرسیار لێ ده‌كرێت له خواكانی ڕۆمان، عوتارد كه خوای بازرگانی و ڕه‌وانبێژی و دزی و فرت و فێڵه، وه جۆبیتێر كه گه‌وره خواكانی ڕۆمانه، وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه ئه‌وانه خه‌ڵكی بۆ خۆی دایتاشیون و خوا عیسای مه‌سیحه.
له‌یلا وتی: په‌نا به‌خوا له‌و بێباوه‌ڕییه، به‌ڕاستی من هه‌رگیز ئه‌مانه‌م نه‌زانیوه، وامزانیوه ئه‌وه جێژنێكه بۆ و ده‌ربڕینی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به یه‌كترو هیچی تر.
ئه‌ڤین ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌قه‌شه‌كان ده‌ڵێت باو و باپیرانمان سه‌رسامن به‌وه‌ی كه ئه‌م جێژنه ئایینییه گه‌یشتۆته چ ئاستێك به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ كارت وێنه‌ی منداڵێكیان لێ داوه به دوو باڵه‌وه كه به ده‌وری دڵێكدا ده‌سوڕێته‌وه‌و تیرێكی گرتۆته دڵه‌كه.
ئه‌ڤین پرسیاری له له‌یلا كرد‌و گوتی: ئایا ده‌زانی ئه‌و هێمایه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌و هیمایه گوزارشه له خوای خۆشه‌ویستی لای رۆمانه‌كان!!
وه وتی كه یه‌كێك له پێگه‌كانی ئه‌نته‌رنێت ئه‌و خوایه‌ی ڕازاندبۆوه به دڵێك كه له ناویدا نه‌خشه‌ی خاچێك كرابوو!
حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به جێژنی خۆشه‌ویستی
به‌هار كه ئاگای له گفتوگۆی نێوان له‌یلاو ئه‌ڤین بوو، ویستی له بواری شه‌رعییه‌وه تیشكێك بخاته سه‌ر بابه‌ته‌كه‌وه حوكمی ئه‌م جێژنه له ڕووی شه‌رعیه‌وه ڕوون بكاته‌وه، وتی: به داخه‌وه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه خۆشه‌ویستی ڕاستگۆیانه‌و په‌یوه‌ندی خێزانی پته‌و تا رادده‌یه‌كی زۆر تاكه‌كان ده‌به‌ستێت به یه‌كه‌وه‌و حیساب بۆ داوێن و پاكێتی و كه‌رامه‌تی مرۆڤ ده‌كرێت، جێی داخه كه هه‌ندێ خوو نه‌ریتی نامۆ و دوور له ئێمه مێشك و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی كه‌می له‌گه‌نج و لاوه‌كانمان داگرتووه به تایبه‌ت له نێوان كچانی موسڵماندا، ئه‌ویش كه بێگومان به كاریگه‌ری هه‌ندێ كه‌ناڵی ته‌له‌فزێۆنی كه بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌و موراعاتكردنی لایه‌نی شه‌رعی و ئه‌خلاقی ڕه‌واج به‌م دیارده‌یه ده‌ده‌ن و لای گه‌نجان خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن، به‌ڵگه نه‌ویستیشه كه هه‌ندێ كه‌س تووشی نه‌خۆشی ته‌قلید بووه به تایبه‌ت بۆ ڕۆژئاوا، هه‌ندێ كه‌س هه‌یه هه‌رچی له ڕۆژئاواوه هات بێ سێ و دوو وه‌ری ده‌گرێت و زۆر پیرۆزه لای، په‌تای شوێنكه‌وتنی كوێرانه‌و بێ مه‌به‌ست زۆر خێرا به تایبه‌ت له ناو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌و رۆشنبیرییان كه‌مه بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ته‌شه‌نه ده‌كات، ئه‌مه كه نیشانه‌ی ڕووخانی ده‌روونی و كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌یه‌و به‌ڵگه‌ی هیچ له‌باردا نه‌بوویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كه ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوی له ڕووی شه‌رعییه‌وه ڕوون بكرێته‌وه گرنگی پێ بدرێت و لایه‌نی سه‌لبیشی له ئاستی تاك و كۆمه‌ڵدا بخرێته به‌ر چاو.
ئه‌بو واقید خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێك به‌ره‌و خه‌یبه‌ر ده‌رچوو له ڕێگه‌دا به لای دارێكدا تێپه‌ڕی پێی ده‌وترا (ذات انواط)، هاوه‌ڵگیره‌كان شمشێره‌كانیان پێدا هه‌ڵده‌واسی، هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌كان وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ذات انواط)ێكیش بۆ ئێمه دیاری بكه هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان هه‌یانه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی:{
سبحان الله، هذا كما قال قوم موسى: اجعل لنا إلهاً كما له‌م آلهة، و الذي نفسي بيده لتركبن سَننَ من كان قبلكم
} [أخرجه الترميذي وقال حسن صحيح].
سبحان الله، ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه گه‌لی مو‌سا وتیان: تۆ خوایه‌كمان بۆ دانێ وه‌ك ئه‌وان خوایان هه‌یه، سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به ده‌ست شوێن ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ئه‌كه‌ون
]
جا خۆشه‌ویستی ته‌قلیدو به دواكه‌وتنی كوێرانه هه‌رچه‌ندێك له ناو نه‌فس و ده‌روونی مرۆڤدا جێی خۆی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاتێك مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌وێت پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی ئێمه‌یه، كاره‌كه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئایینییه‌وه ئاراسته‌ی گرتووه یان دروشم و نه‌ریتێكی ئایینییه، ئه‌وه بێگومان ده‌بێته حه‌رام و به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وا نییه، جا به داخه‌وه كاتێك له‌م ڕۆژگاره‌دا موسڵمانان بێ ئاگا بوون له ئایینه‌كه‌یان و لاواز بوون شوێنكه‌وتن و لاسایی كردنه‌وه‌ی دوژمنه‌كانیان بۆته كارێكی ئاسایی و بێ بیركردنه‌وه له سه‌ره‌تاو ده‌ره‌نجامی كاره‌كه دوایان ده‌كه‌ون، ده‌بینین له‌م ڕۆژگاره‌مانه‌دا زۆرێك له دیارده ڕۆژئاواییه‌كان بره‌ویان پێ ده‌درێت و پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرێت و به دروشمی شارستانێتی پێناسه ده‌كرێن، له‌وانه‌ش كه ئه‌م باسه‌ی ئه‌مڕۆمانه كه بریتییه له ئاهه‌نگگێڕان و زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ناو ده‌برێت به جێژنی خۆشه‌ویستی، كه له‌ڕاستیدا زیندووكردنه‌وه‌و به پیرۆز‌و به‌رزڕاگرتنی یاداوه‌ری قه‌شه‌یه‌كی نه‌سرانییه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ئایینه‌كه‌ی كردوووه‌و گه‌لانی نه‌سرانیش وه‌ك ئه‌مه‌كداری و وه‌فایه‌ك بۆو قه‌شه‌یه هه‌موو ساڵێك یاده‌كه‌ی زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، جا لێره‌ده من پرسیار له ئێوه ده‌كه‌م: ئایا ئه‌م جێژنه له باورو دۆخێكی مێژوویی واداو له قه‌شه‌یه‌كی گاوره‌وه سه‌ری هه‌ڵدابێت، چی په‌یوه‌ندییه‌كی به من و تۆی موسڵمانه‌وه هه‌یه تاكو بكه‌وینه داوییه‌وه؟، ئایا خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه برییتییه له غه‌رام و بزاوتنی ئاره‌زوو شه‌هوه‌تی ناشه‌رعی و به‌زاندنی سنووره‌كانی خوای گه‌وره؟!
جا لێره‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م یاده زیندوو ده‌كاته‌وه‌و تیایدا گوڵ ده‌به‌خشێته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به بێ ئاگایی بێت تووشی تاوانێكی گه‌وره بووه، وه ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بێت و بزانێت كه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هه‌ر به‌رده‌وامیش بێت ئه‌وه ترسی بێباوه‌ڕ بوونی لێ ده‌كرێت و ئیمانی له ده‌ست ده‌دات.
له‌یلا: له ڕاستیدا من هه‌رگیز نه‌مده‌زانی كه ئه‌م جێژنه جێژنێكی نه‌سرانییه‌وه په‌یوه‌سته به ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه، خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه بۆ به‌رچاورۆشن كردنم.
به‌هار: ئیبن قه‌یم له باره‌ی جێژنی بێباوه‌ڕانه‌وه ده‌فه‌رموێت: "
وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالإتفاق، مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول: عيد مبارك عليك، أو تهنأ بهذا العيد ونحوه، فهذا إن سلم قائلة من الكفر فهو من المحرمات، وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب، بل إن ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس.. وكثير من لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل، كمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر فقد تعرض لمقت الله وسخطه
"
أ.هــ. [
پیرۆزبایی كردن به دروشمی كوفره‌وه كه تایبه‌ت بێت پێیانه‌وه ئه‌وه به كۆڕا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیرۆزباییان لێ بكات به جێژنه‌كانیان یان به‌ڕۆژووه‌كانیان و بڵێت: جێژن پیرۆز بێت لێت، یان شتانێك تری وه‌ك ئه‌وه، جا ئه‌مه ئه‌گه‌ر بێژه‌ره‌كه‌ی له كوفر سه‌لامه‌ت بوو ئه‌وه له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه، وه ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه پێرۆزباییان لێ بكه‌یت به كڕنووش بردنیان بۆ خاچ، به‌ڵكوو ئه‌مه لای خوا تاوانی گه‌وره‌ترو خراپتر‌و له ناوبه‌رتره لای خوا له پیرۆزبایی لێكردنیان به خواردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ق و كوشتنی كه‌سێك.. وه زۆرێك له‌وانه‌ی كه ڕێزی ئایینیان لا نییه ئه‌كه‌وێته ئه‌م تاوانه‌وه‌و قێزه‌ونی ئه‌و كاره نازانێت كه تێی كه‌وتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له‌كه‌سێك بكه‌یت به تاوانێك یان بیدعه‌و داهێنراوێك یان كوفرێك ئه‌وه خۆی تووشی تۆڵه‌و توڕه‌یی خوا كردووه
]
له‌یلا وتی: باشه ئه‌مه چی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی وه‌لائو به‌رائه‌وه هه‌یه ئه‌ڤین؟
به‌هار وه‌ڵامی دایه‌وه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنچینه‌و بنه‌ماكانی پێشین خۆشویستن و ڕق لێبوونه‌وه‌یه له‌به‌ر خوا، ده‌بێت ئه‌م مانایه له دڵی موسڵماندا بێته دێ ئه‌و كات باوه‌ڕی به ته‌واوی داده‌مه‌زرێت، پێویسته باوه‌ڕدارانی خۆش بوێت و له‌گه‌ڵیاندا بێت، كافرو موشریكانی ڕق لێ بێت و دژایه‌تیان بكات و پێچه‌وانه‌یان بكات و بزانێت كه له‌مه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی ئێجگار گه‌وره‌ی تێدایه، هه‌روه‌ك له خۆ لێچواندن و شوێنكه‌وتنیان خراپه‌و مه‌فسه‌ده‌ی گه‌وره‌ی تێدایه.
سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش خۆلێچواندن به موسڵمانان ده‌بێته مایه‌ی دڵۆخشبوونیان و پته‌وكردنیان و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌خه‌یته دڵیانه‌وه، هه‌روه‌ك به پێچه‌وانه‌شه‌وه خۆلێچواندن و شوێنكه‌وتنی بێباوه‌ڕان و موشریكان به تایبه‌ت له كار‌و باری ئایینه‌كه‌یاندا ده‌بێته هۆی دڵخۆشبوونیان و پته‌وكردنیان و ئه‌وكات ئیتر ورده ورده خۆشه‌وستی ده‌روونی به‌ره‌و ئه‌وان زیاد ده‌كات تاوای لێ دێت هه‌رچی لای ئه‌وانه‌وه هات بێ سێ و دوو وه‌ری ده‌گریت و به ته‌واوی ده‌بیته گوێ له‌مشتیان، چونكه كاتێك موسڵمانێك كه ناوی له‌یلا یان فاتیمه یان شۆخان یان هێرۆیه ئاهه‌نگ ده‌گێرێت و له‌ولاشه‌وه چه‌ند كچێكی تری مه‌سیحی كه ناویان مارگرێت و هیلاری و مۆنیكاو ... هتد هه‌مان ئاهه‌نگ ده‌گێرن، بێگومان ئه‌م كاره جۆرێك له خۆشه‌ویستی و لێكچوون و شوێنكه‌وتنی ئه‌وانه‌یه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ
[المائدة:15]،
لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ
[المجادلة:22]
وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ
[النور:2] وه له خراپی ئه‌و كاره‌ش ئه‌وه‌یه خوو نه‌ریت و باوی ئه‌وانه ورده ورده زاڵ ده‌بێت و هه‌رچی كاری بیدعه‌و نابه‌جێیه جێی خۆی ده‌كاته‌وه له ناو كۆمه‌ڵدا، هه‌روه‌ها زۆركردنی ژماره‌یان و سه‌ركه‌وتنی دروشمی ئایینه‌كه‌یانه و شوێن پێ هه‌ڵگرتنیانه، موسڵمانیش هه‌موو رۆژێك له نوێژه‌كانیدا ده‌ڵێت:
اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ
[الفاتحة: 7،6]. ده‌ی من تێ ناگه‌م چۆن هه‌موو ڕۆژێك داوا له خوا ده‌كه‌یت ڕێنموونی ڕێگه‌ی راستت بكات به‌ڵام به كرده‌وه شوێنیان ده‌كه‌ویت و دروشمه‌كانیان پیرۆز ده‌كه‌یت و بره‌ویان پێ ده‌ده‌یت!
خوشكی به‌رێزم له‌وانه‌یه بڵێێت: جا خۆ من به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانیان ناكه‌م و چی په‌یوه‌ندیم به ئایینه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه، من ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا خۆشی و شادی ئه‌خه‌مه سه‌ر چه‌ند لێوێك و چه‌ند گوڵێكی بۆنخۆش ده‌به‌خشمه‌وه‌و هیچی تر، به‌ڵام ئه‌مه بێ ئاگایی و نه‌شارازاییه به‌و جێژنه، وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئه‌ڤین باسی له ئه‌سڵی ئه‌م جێژنه كرد، وه چۆن بۆته بۆنه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت بۆو كه‌سانه‌ی كه شاز‌و لاپه‌ریشتن له ڕۆژئاواداو گوڵ ده‌گۆڕنه‌وه، ده‌ی چۆن ئافره‌تێكی موسڵمانی داوێن پاك و خاوه‌ن ڕێز‌و حورمه‌ت ڕازی ده‌بێت وه‌ك ئه‌و بێ نرخ و ڕووخاوانه بكات و هه‌مان دروشم زیندوو بكاته‌وه؟!
ئاهه‌نگ گێڕان به‌م جێژنه، كارێكی ئاسایی و هه‌روا نییه، به‌ڵكوو هێنان و ڕواندنی به‌هاو قییه‌می ڕۆژئاوایه له ناو گه‌لانی خۆماندا، ته‌نانه‌ت له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه كارێكی ناپه‌سه‌نده‌وه ئه‌و جێژنه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و نیشتیمان و هیچ چین و توێژێكی ئێمه‌وه نییه، تۆ بینیوته هیچ گه‌لێك ئاهه‌نگ به جێژنی گه‌لێكی تر بگێرێت و شانازی پێوه بكات؟ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن هه‌م له ئایین لایانداوه و هه‌م له نه‌ریت و خووی په‌سه‌ندی وڵاته‌كه‌شیان.
زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م جێژنه ته‌نها گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌وینێك نییه، به‌ڵكوو رمان و داڕوخانی قه‌ڵای به‌رزی خێزان و پاكێتییه، ئه‌وانه باوه‌ڕێان به هیچ سنوورێك نییه كۆمه‌ڵ بپارێزێت له هه‌ڕه‌سی ئه‌خلاقی وه‌ك واقعی ژیانیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نه‌ریت و دروشمه نامۆیانه ده‌رگای فاحیشه‌و زیناو به‌دڕه‌وشتی به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌خاته سه‌ر پشت، ئه‌م كاره زۆر دووره له خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی ڕاسته‌قینه‌ی پاك و خاوێنه‌وه، پاشان ئێمه زۆر به‌دیلی باشتر‌و چاكترو جوانترمان هه‌یه له‌وه، خۆشه‌ویستی ئێمه‌ی موسڵمان په‌یوه‌ست نییه به گوڵێكه‌وه ته‌نها بۆ ڕۆژێك گه‌شاوه بێت و پاشان به درێژایی ساڵ سیس بێته‌وه، ده‌توانیت به‌رده‌وامی ژیانت خۆشه‌ویستی بێت، هه‌مان گوڵی بۆنخۆش بۆ دایكت، بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت، بۆ باوك و براو خزمه‌كانت بكه‌ره دیاری، به‌ڵام نه‌ك له‌و ڕۆژه‌داو له‌م كاته‌دا، له هه‌ر كاتێكی تری ساڵدا بێت كارێكی جوان و په‌سه‌نده، گوزارش له خۆشه‌ویستی ویژدان و هه‌ست و سۆزت بكه به هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی جوان و ڕێگه پێدراو به‌ڵام نه‌ك له‌م ڕۆژه‌دا و له یاداوه‌ری قه‌شه‌یه‌كی مه‌سیحیدا.
دیاری ئه‌گه‌ر گوزارش له خۆشه‌ویستی تۆ بكات كارێكی جوانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بوو به خوو نه‌ریتی رۆژئاوا‌و ئاهه‌نگی نه‌سرانییه‌كانه‌وه ئه‌وه ده‌بێته كارێكی حه‌رام و ده‌بێت لێی دوور بكه‌وینه‌وه.
ئه‌ڤین كۆتایی قسه‌كانی به‌وه هێنا كه هه‌ندێ له بازرگانان له‌م ڕۆژه‌دا دڵخۆش ده‌بن چونكه بازاڕی گوڵفرۆشتن بره‌و ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر دروست نه‌بێت ئاهه‌نگ بگێرین به‌و جێژنه‌وه بێگومان دروستیش نییه له‌و ڕۆژه‌دا به‌و بۆنه‌یه‌وه گوڵ شتانی تری له‌و بابه‌ته بكڕین.
له‌یلا له‌و كاته‌دا گوڵه‌كانی لاداو توڕی دان وتی به ڕاستی من زۆر پێویستم به‌و جۆره ئامۆژگارییه جوانانه‌تان هه‌یه كه به‌ره‌و خێر‌و چاكه كێشم ده‌كه‌ن و ڕاستییه‌كانم تێ ده‌گه‌یه‌نن، من زۆر سوپاسی خوا ده‌كه‌م و پاشانیش ئێوه كه تێتان گه‌یاندم، به‌ڕاستی ئێسته زیاتر خۆشه‌ویستی ئێوه له دڵمدا سه‌قامگیر بووه‌و داوا ده‌كه‌م خوا له‌وانه‌مان بگێڕێت كه ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: {
وجبت محبتي للمتاحبّين فيّ، والمتزاورين فيّ، والمتباذلين فيّ
}.
خوا ژیانمان پڕ بكات له خۆشه‌ویستی و پاكێتی و هاوڕێیه‌تی ڕاستگۆیانه‌و بمانكاته ئاوێنه‌ی یه‌كتر و ده‌ستگیرۆییمان بكات تاكو بتوانین زیاتر‌و زیاتر له ئایینه‌كه‌مان شاره‌ز ببین، كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی خۆمان و گه‌له‌كه‌مان له ده‌ست نه‌ده‌ین و خاوه‌نی بیروباوه‌ڕو نه‌ریت و باوی په‌سه‌ندو جوانی خۆمان بین.
به‌ڕاستی ئێسته ده‌زانم مرۆڤ چه‌ندێك خۆی بچووك ده‌كاته‌وه كاتێك بێ تێگه‌یشتن و ئاگاداری دوای كه‌سانێكی تر ده‌كه‌وێت و كوێرانه مل ده‌نێت له دوایان.
سوپاس بۆ یه‌زدانی پاك كه له‌ڕاستی ئه‌م جێژنه تێ گه‌یشتم و په‌یمانیش ئه‌ده‌م منیش به پێی توانای خۆم هاوڕێكانی دیكه‌م ئاگادار بكه‌م.
له كۆتاییشدا فه‌توایه‌كی زانای پایه به‌رز شێخ ئیبن عوسه‌یمین له‌سه‌ر حه‌رامی ئه‌وه‌ی ناوی ده‌برێت به (جێژنی خۆشه‌ویستی) ده‌خه‌ینه به‌رده‌می خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
پرسیار:
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا شتێك به ناوی جێژنی خۆشه‌ویستی بڵاو بۆته‌وه -به تایبه‌ت له ناو قوتابیانی كچدا-، له‌م ڕۆژه‌دا جل و به‌رگی سوور‌و په‌مه‌ییی ده‌پۆشن و گوڵی سوور له نێوانیاندا ده‌گۆڕنه‌وه.. ئومێده‌وارین له به‌رێزتان حوكمی ئاهه‌نگگێڕانمان به‌م جێژنه بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، ئاگاداری و ئامۆژگاریشتان بۆ موسڵمانان چییه له‌م جۆره كارانه‌دا خوای گه‌وره بتانپارێزێت.
وه‌ڵام:
ئاهه‌نگگێڕان به جێژنی خۆشه‌ویستی دروست نییه له چه‌ند ڕێگه‌وه:
یه‌كه‌م: جێژنێكی هه‌ڵبه‌ستراو و داهێنراوه‌و هیچ ئه‌ساس و بنه‌مایه‌كی نییه له شه‌رعی ئیسلامدا.
دووه‌م: بانگه‌وازه بۆ سه‌رقاڵبوونی دڵ به‌م شته بێ نرخ و كه‌م به‌هایانه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ڕێ و ڕه‌وشی پێشینه چاكه‌كانه ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت، جا دروست نییه له‌م ڕۆژه‌دا هیچ دروشمێك له دروشمه‌كانی جێژن به‌دیار بخرێن جا ئه‌مه له خواردن و خواردنه‌وه‌دا بێت یان له جل و به‌رگ یان دیاری گۆڕینه‌وه یان هه‌ر شتێكی دیكه، وه له‌سه‌ر ئیمانداره كه سه‌ربه‌رزو به عیززه‌ت بێت له ئایینه‌كه‌یدا و شوێن هه‌موو فیكه‌و هاوارێك نه‌كه‌وێت.
داواكارم خوای گه‌وره موسڵمانان له هه‌موو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی بپارێزێت و به سۆز‌و میهری خۆی سه‌رپه‌رشتیكه‌رمان بێت.
ژماره‌ی خوێنراوه :
113
بیر‌و ڕاکان
هیچ بیر‌و ڕایه‌ک به‌رده‌ست نییه ...
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
ناو:
Email:
که‌مێنت:
ئه‌م به‌شه له‌ژێر كاركردندایه.......
All Rights Reserved sayakurd.com 2009©