|
په‌رده‌ی کچێنی چیه ؟ په‌رده‌ی بێکون چییه ؟
هێشوو مه‌حموود
هه‌ریه‌ك له ئێمه تاراده‌یه‌ك پێده‌چێت شاره‌زاییمان له‌سه‌ر ئه‌م باسه هه‌بێت به‌تایبه‌تی ئافره‌تان،به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و شاره‌زای بونه زانیاریه‌کی ساده بێت و وه‌کو پێویست نه‌بێت بۆ ئافره‌تان،هه‌روه‌ها پیاوانیش گرنگه هاوشێوه‌ی ئافره‌تان زانیاری پێویستیان له‌سه‌ر هه‌بێت تاوه‌کو له‌کاتی هاوسه‌رگیریدا دوچاری نه‌زانی و کێشه نهبنهوهبۆیه پێم خۆش‌بوو له‌م باسه‌دا چه‌ند زانیاریه‌کی گرنگ ئاماژه پێبده‌م و هه‌روه‌ها ئافره‌تان زیاتر جه‌سته‌ی خۆیان بناسن.
Hymen په‌رده‌ی کچێنی،
په‌رده‌ی کچێنی په‌رده‌یه‌کی ناسکه‌و هه‌موو یاخود به‌شێك له زارکی (گوڵێنك) داده‌پۆشێت،یه‌م وشه‌یه یونانیهو له کۆندا به هه‌موو په‌رده‌یه‌ك وتراوه به‌تایبه‌تی ئه‌وپه‌رده‌ی دڵێ داپۆشیوه،به‌لام به پێێ تێپه‌ر بوونی کات ته‌نها بۆ وشه‌ی بوکێنی به‌کار هاتوه.
ناسینی زیاتر جه‌سته‌ی خۆمان...
مرۆڤ گرنگه به شێوه‌یه‌کی گشتی زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی له‌شی ئه‌ندامی سێکسی وه‌کو سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانی ترمان پێویسته لێی شاره‌زابین و زیاتر بیناسین،هه‌ربۆیه ئه‌ندامی سێکسی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه و شێوه‌و ره‌نگیان ده‌گۆرێت،هه‌روه‌ها گه‌وره‌ی و بچووکیش له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازی هه‌یه،په‌رده‌ی کچێنیش به‌هه‌مان شێوه له هه‌مو کچاندا هاوشێوه نیه‌و جیاوازی هه‌یه،،،،،،
په‌رده‌ی شیوه بازنه‌ی،،،،،شێوه‌ی بازنه‌ی وه‌ك بازنه‌یه‌ك ده‌وری زارکی گوڵێنکی داپۆشیوه.
له شێوه‌یه‌کی تردا په‌رده‌که توانای چه‌مانه‌وه‌و کشاندنی هه‌یه بۆیه له‌کاتی یه‌که‌م خاری سێکسدا په‌رده‌که نادرێت و به‌ڵکو به‌بێ بونی خوێن په‌رده‌که ئه‌چێته‌وه شوێنی خۆی.
په‌رده ی بێژنگی له‌م شیوه‌یه‌دا ته‌واوی پانتای زێی داپۆشیوه.
هه‌روه‌ها هه‌دێك کچ ئه‌و په‌رده‌یه‌یان نیه هه‌ندێك په‌رده‌ی بێکونیان هه‌یه هه‌ندێك کون کون‌یان هه‌یه هه‌ندێك په‌رده‌ی ئه‌ستوریان هه‌یه که بۆدراندنی پێویستی پزیشك گرنگه.
په‌رده‌ی بێکون چییه،،،،،،،،،،؟؟؟؟
ئه‌مه‌ش شیوه‌یه‌که له شێوازه‌کانی په‌رده‌ی کچێنیو ته‌نها دوای له‌دایك بوونی یه‌كه‌م منداڵ ئه‌درێت،به‌ڵام وه‌ك چه‌ند هێڵێکی ناهاوته‌ریبی له‌ده‌وری گوڵێنکدا ئه‌مێنێته‌وه،هه‌ربۆیه هه‌ندێك له کجان کاتێك که ده‌گه‌نه سوری مانگانه توشی ئازار‌و ناره‌حه‌تیه‌کی زۆر دێن،چونکه خوێنه‌که له‌پشت ئه‌وپه‌رده‌یه کۆده‌بێته‌وه‌و ناتوانرێت برژێته ده‌ر بۆیه یارمه‌تی پزیشك له‌م کاتانه‌دا گرنگه.
بۆچی هه‌ندێك له کچان له‌کاتی شه‌وی بوکێنییاندا خوێن ده‌رێژن و هه‌ندێکیان نا،،،،،،،،،،،،؟؟؟
پێشتر باسمان لێکرد که هه‌ندێك له کچان خۆیان زکماکی ئه‌و په‌رده‌یان نیه و له یه‌که‌م په‌یوه‌ندی سێکسی و شه‌وی بوکێنیاندا خوێن نابینن ئه‌مه‌ش پزیشك ئه‌توانێ ده‌ستنیشانی بکات،به‌لام جگه له‌مه ئه‌گه‌ر هاتو کچ له‌بارێكی فیزیکی و رۆحی و ده‌رونی باش‌دا ئاماده‌بێت و شه‌رم و ترس به‌سه‌ریدا زاڵنه‌بێت و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا به ئاسای ماچکردن و باوه‌ش و لێك نزیکبوونه‌وه هه‌بێت پێش ئه‌نجام دانی یه‌که‌م جاری سێکس ئه‌مه وائه‌کات زارکی گوڵێنك به‌پێێ پێویست ته‌ڕ ببێت و به ئاسای ئه‌ندامی زاوزێێ پیاوان بروات و هیچ ئازار‌و خوێن به‌دی نه‌کرێت،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زۆرێك له ئافره‌تان لێك نزیکبونه‌وه‌یان نیه له‌گه‌ڵ هاوسهرهکهیاندا و شه‌رم و ترس و خۆ گرژ کردن زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ریاندا ئه‌مه‌ش وائه‌کات ئازارێکی زۆر خوێنی زۆر دروست ببێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه پێکردنه ئه‌وه‌یه نه‌بونی زانیاری پێویست وای له هه‌ندێك پیاوان کردوه که پێیان وایه ئه‌م په‌رده‌یه زۆر ئه‌ستوره‌و پیویستی به هێزوو توانایه‌کی زۆر هه‌یه بۆیه هه‌ندێك جار کچان دوچاری ئازار‌و به‌ربونی خوێن ئه‌بن.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێبکرێت،،،،،،،
ژماره‌ی ده‌ماره ریشالهیهکان له‌م په‌رده‌یه‌دا که‌من هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر کچێك له‌بارێكی ئارامگیریو ده‌رونی ساده‌و خۆشی‌دا یه‌که‌م په‌یوه‌ندی سێكسی ئه‌نجام بدات ئازاری نابێت و به‌شیوه‌یه‌کی زۆر ده‌گمه‌ن خوێن به‌دی ئه‌کرێت،هه‌ر بۆیه باشتر وایه هاوسه‌ران خۆیان بۆ ئه‌م کرداره له روانگه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده بکه‌ن له پیناو به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆشترو به چێژتر،هه‌روه‌ها ئه‌م په‌رده‌یه به‌جاو ناتوانرێت ببینرێت و ئاماژه‌ی پێبکرێت هه‌روه‌ها له %50 کچان له‌یه‌که‌م شه‌وی بوکێنیاندا ئه‌م په‌رده‌یه‌یان ئهدریت هه‌روه‌ک باسمان کرد هه‌ندێك هه‌یه توانای کشانی هه‌یه‌و دوای په‌یوه‌ندیه‌که ئه‌چێته‌وه شوێنی خۆی،هه‌روه‌ها هه‌ندێك په‌رده به‌یه‌ك جار نادرێت له‌دوای دوسێ جار په‌یوه‌ندی سێکی له‌هه‌ر جاره‌ی تۆزێکی ئه‌درێت و خوێن به‌دی ئه‌کریت به‌لام سه‌ره‌رای نه‌درانی په‌رده‌که به ته‌واوه‌تی تۆوی پیاوان ده‌توانێت له رێگه‌ی کونی په‌رده‌کانه‌وه بگاته هێلکه‌ی ئافره‌تان پیتاندن و مندال دروست بێت ،واتا کچ سه‌ره‌رای نه‌درانی په‌رده‌ی کچێنی ده‌کرێت سکی پر بێت.
هه‌روه‌ها هه‌دێك جولانه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌سپسواری و بازههڵدانی به‌رزو ده‌سپه‌ر کردن ده‌بنه هۆکاری دراندنی ئه‌م په‌رده‌یه.
به‌هیوای سود وه‌رگرتن
تێبینی
Hymen,,,,په‌رده‌ی کچێنی
vagina,,,,گوڵینك
monthly peroid,,,,سوری مانگانه
سه‌رچاوه/ islampaik
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
1642
|
|
|