هه‌ندێجار تاك چێژ وه‌ناگرێ له‌كاری سێكسی و هه‌ست به ئاره‌زوو ناكات بۆ كردنی سێكس ئه‌مه‌ش ته‌نها كاریگه‌ریه‌كه‌ی به خۆیه‌وه ناوه‌ستێ به‌ڵكو كارده‌كاته سه‌ر هاوسه‌ری سێكسی و ئه‌ویش ناره‌حه‌ت ده‌كات و زۆرجار كێشه‌ی خێزانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بێگومان زیاتر له هۆكارێك هه‌یه بۆ دروست بوونی ئه‌م حاله‌ته، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1. هه‌ندێك لایان وایه سێكس ته‌نها بۆ منداڵ خستنه‌وه‌یه نه‌ك بۆ هه‌ردوو مه‌به‌ستی چێژ و منداڵبوون.
2. په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه له‌رێی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی منداڵ یان وه‌ڵام دانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و دوور له ڕاستی، بێگومان كاریگه‌ری ئه‌م وه‌ڵامه هه‌ڵانه له نه‌ستی منداڵدا ده‌مێنێته‌وه و له ئاینده‌دا كار ده‌كاته سه‌ر ڕه‌فتاری سێكسی.
3. بونی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆئه‌ندامی زاوزێ وه هه‌یه وه‌كو هه‌وكردن.
4. خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه یان راستر شێواندنی مێینه كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به هه‌سته‌وه‌ری سێكسی مێینه‌و له هه‌ندێ وولاتی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا نزیكه‌ی له 95% كچان خه‌ته‌نه ده‌كرێن له لای خۆشمان سه‌رژمێریه‌كان زیاتر له 50% یان تۆمار كردووه.
5. بونی په‌شێوی ده‌رونی وه‌كو خه‌مۆكی ، دڵه‌راوكێ،ترس.
6. بیره‌وه‌ری كۆن و به‌ئازار وه‌كو فراندن یان ده‌ستدرێژی سێكسی له ته‌مه‌نی منداڵی یان هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت.
7. حه‌بی رێگرتن له منداڵبوون كاریگه‌ری دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه گه‌ر مێینه باوه‌ری به‌وه هه‌بێت ئه‌مه كارێكی باشه‌و رێگره له‌منداڵبوون به باوه‌رێكی تره‌وه كاری سێكسی خۆی ئه‌نجام ،ده‌دات گه‌ر له‌و باوه‌ره‌دا بێت ئه‌مه كارێكی خراپه و دژی خواستی خواوه‌نده به‌هۆی ئه‌و لۆمه‌كردنه‌ی خۆیه‌وه ساردتر كاره‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ.
8. نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری و زۆرجار ده‌بینین له هه‌مان ژووردا كه‌سانی تریش ده‌نون جگه له‌و دوو هاوسه‌ره ده‌شێ منداڵ بن یان گه‌وره.
9. بونی كێشه‌ی خێزانی و ره‌فتاری توندی پیاو به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی وا ده‌كات به جۆرێكی تر تۆله‌ی لێبكاته‌وه.
10. هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێی ئه‌لكحول و ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه توانای سێكسی خۆیان زیاتر بكه‌ن له كاتێكدا ڕاستیه زانستیه‌كان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆ چونه‌یان سه‌لماندووه.
11. هاندێجار به هۆی ئه‌وه‌ی نێرینه زوو ئاوی دێته‌وه مێینه فریای ئه‌وه ناكه‌وێ هه‌ست به چێژی سێكسی بكات و ناگاته ئۆزگازم.
12. ماندوێتی و شه‌كه‌تی زۆر ،هۆكارێكی تری ساردی سێكسیه.
13. بۆنی ناخۆشی له‌ش و بۆنی ده‌م و بونی نه‌خۆشی له كۆئه‌ندامی زاوزێ هۆكارێكی تری ساردیه.
14. بونی گومان و لاوازبونی خۆشه‌ویستی.
15. هه‌ندێك له‌و باوه‌ره‌دان سكبون ته‌نها له كاتێكدا رووده‌دات كه تاك بگاته ئۆرگازم بۆیه مێینه گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌بێت سكی ببێت ،هه‌وڵ ده‌دات به ساردی كاره‌كه بكات و ته‌نها له‌به‌ر دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی جووت بوون بكات.
نه‌بونی هۆشیاری سێكسی به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش بوونی جه‌هل و نه‌شاره‌زاییه
د. ئه‌فرام محمد حسن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌رونی و ده‌مارییه‌كان