|
هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ ئافره‌تانی 30 ساڵ باشتره له 20 ساڵ
زۆربه‌ی كوڕان حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و كچانه بكه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان، كه ته‌مه‌نیان 20 ساڵانه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، زیره‌ك تر و جوان ترن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرایكردووه، هه‌رچه‌نده كچانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان زۆرترین داواكارییان له‌سه‌ره، به‌ڵام ئافره‌تانی 30 ساڵان زیره‌ك ترن و باشتر له داواكاری هاوسه‌ره‌كانیان تێده‌گه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه روونیكردۆته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی 20 ساڵان، ئافره‌تانی 30 ساڵان وابه‌سته‌ترن به پیاوانه‌وه، دڵپاكتر و زیره‌كیشن له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا، له داواكاری مێرده‌كانیان له رووی سۆزداری و سێكسییه‌وه باشتر تێده‌گه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌یداوه، ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 30 ساڵان زۆر به وردییه‌وه هاوسه‌ری پیاوێك هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌یكه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه، كه ته‌نیا له رووی سۆزدارییه‌وه بایه‌خ به هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه/ pna
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
2180
|
|
|