|
تیاماوم
و. له‌فارسییه‌وه/ شیلان عبدالغفار
ده‌رگای دووكانه‌كه‌م داخست و وه‌كو دێوانه‌كان له تاریكی‌دا دانیشتبووم بیرم ده‌كرده‌وه چه‌ند ڕۆژێك بوو شادی توڕه ببوو ڕۆشتبویه‌وه‌بۆ ماڵی باوكی,مێشكم وه‌ستا بوو تاقه‌تی هیچ ئیش و كارێكم نه‌بوو ته‌نانه‌ت مانه‌وه له ماڵه‌وه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكیشم,به‌ڕاستی نه‌م ئه‌زانی چی بكه‌م باشه,له‌لایه‌ك دایكم بوو له‌لایه‌ك شادی هاوسه‌رم,كه‌وتمه بیریئه‌و ڕۆژانه‌ی كه شادی‌م تیا ناسی,ئه‌و كاته تازه خوێندنم ته‌واو كردبوو به‌و پاشه‌كه‌وته‌ی كه هه‌مبوو دام به دووكانێك دروست هه‌ر ئه‌م دووكانه‌ی ئێستا , ماڵی شادیش نزیك دووكانه‌كه‌م بوو زۆربه‌ی كات ئه‌وم ئه‌بینی چه‌ند جارێكیش كه بابه‌ته كاره‌باییه‌كانیان پێویستی به نوێكردنه‌وه ئه‌بوو ئه‌هات لای من ئه‌یكڕی,به بۆچونی من شادی كچێكی چاك و ئاقڵ دیار بوو,به بینینی ئه‌و و ناسینی ژیانم ڕه‌نگێكی تری وه‌رگرت وه هه‌ستی نوێبوونه‌وه له مندا سه‌ری هه‌ڵدا.بابه‌ته‌كه‌م بۆ ته‌نها كه‌سێك باس كرد كه ئه‌ویش دایكم بوو, به‌ڵام به باوه‌ڕی دایكم ژن هێنان هێشتا بۆ من زووه و كاتی نه‌هاتووه ئه‌یووت تۆ ئه‌بێت كار بكه‌یت تا به ته‌واوی خۆت بگریت و پێویستت به هیچ نه‌بێـت پاشه‌ڕۆژ.دایكم منی زۆر خۆش ده‌ویست هه‌موو شتێكی من بووم له دوای مردنی باوكم ئه‌و هه‌موو جوانی خۆی له‌سه‌ر من دانا, وه هه‌موو زێڕو زیوی خۆی فرۆشت تا من به جێگه‌یه‌ك بگه‌یه‌نێ تا بتوانم له‌سه‌ر پێی خۆم ڕاوه‌ستم,ئێستاش كه پیر ئه‌یه‌وێت من ته‌نها لای ئه‌و بم ئاگاداری بكه‌م و ته‌نها بۆ ئه‌وه بم.
دایكم به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دایكانی دنیا كه حه‌ز ئه‌كات كوڕه‌كانیان هه‌ر زوو ژن بهێنن و ماڵ و حاڵی خۆیان هه‌بێت,ئه‌م زه‌واجی منی لێ بوبو به واهیمه و هه‌ر كات له‌وباره‌یه‌وه قسه‌م بكردایه ئه‌و ڕووی گرژ ده‌كرد و نا ته‌با بوو ئه‌یوت: جارێ زووه‌هه‌ركات وه‌ختی هات خۆم قۆڵی لێ هه‌ڵئه‌ماڵم بۆت و كچێكی جوانت بۆ په‌یدا ئه‌كه‌م, به‌ڵام من ئه‌مویست هاوسه‌ری ئایینده‌م خۆم دیاری بكه‌م واته دیاریم كردبوو,خۆم شادی‌م به‌ته‌واوه‌تی به دڵ بوو به‌ڵام دایكم به‌ته‌واوه‌تی دژی هه‌ڵبژاردن و بۆچوونه‌كه‌م بوو, كاتێ كه له‌گه‌ڵ شادی له‌باره‌ی چوون بۆ داواكارییه‌وه قسه‌م كردووه بینم ئه‌و ڕازییه پێنچ مانگی خایاند تا دایكم ڕازی كردبچێته ماڵی شادی و خوازبێنیان لێ بكات, دایكم كه زانی بڕیاره‌كه‌م به ڕاسته‌و ئه‌مه‌وێت ژن بهێنم له ناو خزم و كه‌سوكارو ناسیاودا هه‌رچی كچ هه‌بوو بۆی هه‌ڵ ئه‌دام و ئه‌یوت یه‌كێ له‌مانه بێنه‌به‌ڵام من دڵی خۆمم داب‌و به‌ده‌ست ده‌ریاو بڕیاری خۆمم دابووله دوایدا دایكم ڕازی بوو چووه داوای شادی بۆم, وا بیرم ده‌كرده‌وه چۆن شادی توانی وا به زووی له‌لای من جێی خۆی بكاته‌وه ئاواش زوو له دڵی دایكمدا جێده‌گرێت, به‌ڵام وا نه‌بوو كاتێ له مه‌راسیمی داخوازی هاته‌وه دایكم له پاشه مله‌ی ئه‌و زۆر قسه‌ی ئه‌كرد و وتی ئه‌مه كێیه كه تۆ هه‌ڵتبژاردووه كوڕه؟ئه‌ڵێی جیلكه‌یه نه قه‌دو باڵای جوانه‌و نه ڕه‌نگ و ڕووخساری,ئه‌سڵه‌ن له سه‌لیقه‌ییت خۆشم نایه‌ت ڕه‌زا,من ئه‌م هه‌موو كچه جوانه‌م نیشان دایت, ئه‌و هه‌موو كچه خان و مان و ده‌ست ڕه‌نگینه, خۆزگه چاكه‌یت ئه‌بینی ئاوی حه‌وز بوو یا چا نه تامی هه‌بوو نه ڕه‌نگ, قومم له چاكه‌ی نه‌دا وه‌ڵڵا نازانم تۆ چ شتێكی ئه‌م كچه چووه به دڵتا؟
وتم دایه‌گیان به‌سه ئیتر من شادی‌م خۆش ئه‌وێت هه‌موو شتێك كه به ڕه‌نگ و ڕوو قه‌دو باڵا نییه, من ئه‌مه‌وێت ته‌مه‌نێكی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم, توخوا ئه‌وه‌نده له پاشه مله باسی مه‌كه.دایكم وتی وای وای هێشتا هیچ نه‌بووه چ لایه‌نگرییه‌كی لێ ئه‌كات ته‌مه‌نێك سه‌رف كه‌و كوڕ گه‌وره كه‌و دوایش ئاوا قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات,كه تازه هات كۆنه خه‌ڵاته هێشتا هیچ نه‌بووه دایكت فرۆشت به‌و كچه, ده‌ستت خۆش كوڕم وتم ئه‌م قسانه چییه دایه گیان من ته‌نها وتم له پاشه مله باسی كچی خه‌ڵك مه‌كه هه‌ر ئه‌مه وتی باشه من ئه‌صڵه‌ن ڵاڵ ئه‌بم به دڵته.!!ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه تا چه‌ند ڕۆژی تر دایكم قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردم, تا ڕۆژێك دایكی شادی ته‌له‌فۆنی كردبوو وه جوابی ئه‌وێی پێدا بووین منیش كاتێك له دووكان هاتمه‌وه دایكم به ناڕه‌حه‌تییه‌وه ووتی:ئاغا ڕه‌زا چاوو دڵت ڕوون, بووكه خانم جوابی به‌ڵێی پێداون سبه‌ی شه‌و قه‌راره بڕۆن به ده‌مییه‌وه له خۆشحاڵیدا به‌وه‌شم كرد به دایكمداو ده‌م و چاوو ده‌ستیم ماچ باران كرد,به‌ڵام دایكم زۆری پێ ناخۆش بوو, له‌و كاته‌دا بیرم كرده‌وه كه‌كاتێ شادی‌م هێنا ئه‌توانێ به باشی له‌گه‌ڵ دایكمدا خۆی بگونجێنێت و جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه له دڵیدا, به‌ڵام به‌م جۆره نه‌بوو شادی ڕازی بوو كه له‌گه‌ڵ دایكم بێت و جیا نه‌بێته‌وه.به‌یانیان ئه‌چووم بۆ دووكان و بۆ نیوه‌ڕۆ خێرا خۆم ئه‌گه‌یانده ماڵه‌وه هیلاك و ماندوو چاوه‌ڕێی خواردنم ده‌كرد شادی سفره‌ی ڕائه‌خست و خواردنی دا ئه‌ناو به‌ڵام دایكم خواردنێكی تر و قاپ و قاچاخێكی تری به‌كار ده‌هێنا له خواردن و خواردنه‌وه‌ی شادیدووره په‌رێزی ئه‌كردوه من مه‌جبوور بووم كه هه‌زار و یه‌ك بیانو بۆ ئاكاره جۆراو جۆره‌كانی دایكم بێنمه‌وه, به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه وورده وورده‌ساده بوونه‌وه لای شادی, دایكم له هه‌موو كاره‌كانی شادی ڕه‌خنه‌ی ئه‌گرت ته‌نانه‌ت له ڕه‌نگ و مۆدێلی جله‌كانی شادی له ئیش و كار‌و ماڵداری و ڕه‌فتاریشی ئه‌یووت ئه‌م چێشته ڕۆنی زۆره كه‌مێ ده‌ست به ڕۆنه‌وه بگره ئه‌م ڕه‌نگه ئه‌صڵه‌ن لێت نایه مۆدێله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی تۆ ناگونجێت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ت به‌ڕاستی ناشیرین بوو من له‌لای نه‌سرین خان به ڕاستی خه‌جاڵه‌تت كردم مه‌گه‌ر نازانی ڕه‌زا حه‌زی له‌م خواردنه نییه ئه‌ته‌وێت كوڕه‌كه‌م به برسێتی بمێنێته‌وه.شادی ئارامی ئه‌گرت قسه‌یكی له قسه‌ی دایكمدا نه ئه‌كرد به‌ڵام ئه‌مبینی كه ئه‌و رۆِژ به ڕۆژ گۆشه‌گیر تر‌و ناڕه‌حه‌ت تر ده‌بوو, ئیتر ئه‌و كچه پڕ له شه‌وق و زه‌وقه‌ی جاران نه‌بوو هێمن و له‌سه‌ر خۆ نه‌بوو ئارامشی له ده‌ست دابووتا ئه‌وه‌یكه ڕۆژیك هاتمه‌وه بینیم شادی له ماڵه‌وه نییه, وتم دایكه شادی كوا؟
دایكم به ناره‌ِحه‌تی له سوچێكدا دانیشتبوو به‌و پرسیاره‌ی من به توڕه‌ییه‌وه له جێگه‌كه‌ی هه‌ستا و به‌ره‌و چێشتخانه‌كه كه‌وته ڕێ و وتی:نازانم ئه‌و كچه بێ چاوو ڕووه یه‌ك ووشه‌م له‌گه‌ڵدا وت به‌سه‌رما قیژاندی و شته‌كانی كۆكرده‌وه و ڕۆشت وتی كه ئیتر ناگه‌ڕێمه‌وه, تۆش بۆت نییه كه بچی به دوایدا ئه‌و كچه بۆ تۆ ژنێكی چاك نه‌بوو.قسه‌كانی دایكم وه‌ك به‌رد وابو دای له‌سه‌رم وه له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه شادییڕۆشتبوو ئه‌وه‌ی كه‌لێی ده‌ترسام ڕوویدا بوو,به‌بێ گوێدانه قسه‌كانیدایكم له جێگه‌كه‌ی خۆم هه‌ستام و به‌ره و ماڵی باوكی شادی ڕۆشتم دایكی شادی به رویه‌كی خۆشه‌وه‌ده‌رگاكه‌ی لێكردمه‌وه,شادی هیچی به‌وان نه‌وتبوو ئه‌وان ئاگایان له هیچ نه‌بوو منیش له‌لای ئه‌وانا هیچ بابه‌تێكم له‌وباره‌یه‌وه باس نه‌كرد, به‌یه‌كه‌وه‌له‌گه‌ڵ شادی‌دا چووینه ده‌ره‌وه و ویستم به‌ره و ماڵه‌وه بیبه‌مه‌وه ئه‌و وتی: نا ڕه‌زا من ئیتر ناتوانم قسه‌كان و سه‌رزه‌نشته‌كانی دایكت قبوڵ بكه‌م ڕاستیه‌كه‌ی ئیتر ماندوو بوم ناتوانم له‌گه‌ڵ دایكتدا له یه‌ك شوێندا بژیم, خانوویه‌كی جیا بگره ڕه‌زا ئاوا زۆر باشتره.ووتم شادی ئه‌زانی كه من ئه‌ونده‌م پاره نییه, به‌م كار‌و كاسپییه‌ی من دانی كرێی دوو خانوو موحاڵه.شادی ووتی: من زۆر هه‌وڵمدا كه له‌گه‌ڵ دایكتدا بگونجێم و ژیانمان بپارێزم, به‌ڵام نه‌كرا ئێمه هه‌موو ڕۆژێك و هه‌موو سه‌عاتێك به‌یه‌كه‌وه كێشه‌مان هه‌یه تۆ خۆ دایمه له ماڵه‌وه نیت تا ئاگادار بیت ئێمه حاڵمان چۆنه,من ئیتر تاقه‌تم نییه. چه‌ند سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ شادی‌دا قسه‌م كرد به‌ڵام هیچ سودێكی نه‌بوو من كه ئه‌مویست شادی به زۆر مه‌جبوور بكه‌م بێته‌وه و له‌گه‌ڵ دایكم بژی چونكه ئه‌مزانی حاڵی چۆنه له‌گه‌ڵ دایكم, شادی ڕۆشته‌وه بۆ ماڵی باوكی و منیش چوومه‌وه بۆ ماڵه‌وه و چه‌ند سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ دایكمدا قسه‌م كرد كه ده‌ست له‌م كارانه‌ی هه‌ڵگرێت به‌ڵام دایكم ئه‌صڵه‌ن گوێی بۆ نه‌ئه‌گرتم ته‌نانه‌ت پێی له هه‌ڵه‌كانیشی نه ئه‌نا,دایكم ئه‌ویست كه من له شادی جیا ببمه‌وه به‌ڵام من ئه‌صڵه‌ن ناتوانم ئه‌و كاره بكه‌م.....!!
سه‌رچاوه/ 7روز زندگی
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
259
|
|
|
بیر‌و ڕاکان
|
هیچ بیر‌و ڕایه‌ک به‌رده‌ست نییه ...
|
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
|