وه‌زیری كۆچبه‌رانی به‌ریتانیا رایدهگهێنێت ده‌ركرنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه له شوێنه‌گشتییه‌كاندا مه‌حاڵه‌و له‌گه‌ڵ ژیانی به‌ریتانیدا ناگونجێت.
دامیان گرین وه‌زیری كۆچبه‌رانی به‌ریتانیا له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گرافی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ندكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی په‌چه‌ی به بریارێكی نامۆ ناوبرد بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی وه‌ها بڕیارێك له ئارادانییه‌و كارێكی باشیش نابێت په‌رله‌مانی به‌ریتانی یاسا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌به‌ری ده‌كات ده‌ربكات، وڵاته‌كه‌شی جیاواز له فه‌ره‌نسا عهلمانییهكی تونرهو نییه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی سیمای لێبوره‌یی و ئاڵوگۆركردنی رێز‌و خۆشه‌ویستی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری كۆچبه‌رانی به‌ریتانیاش پاش ئه‌وه دێت(فلیپ هولوبون) ئه‌ندامی پارێزگا له ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا هه‌ستا به‌پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسایه‌ك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه له شوێنه‌گشتییه‌كاندا.
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسی بڕیاری قهردهغهكردنی په‌چه‌ی له شوێنهگشتییهكانی فه‌ره‌نسادا پهسهنكرد و چاوه‌رێش ده‌كرێت ئه‌و پرۆژه یاسایه له ئه‌یلولی داهاتوو بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران، له‌حاڵی په‌سه‌ندكردنیشی پرۆژه یاسه‌كه ده‌چێته بورای جێبه‌جێكردنه‌وه‌و رێ به‌پۆشینی په‌چه نارێت له‌شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.