|
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: ساڵانه 400 هه‌زار منداڵ توشی ئایدز ده‌بن
و.مریم عبداللطیف:
به‌یاننامه‌یه‌كی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت " ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له سه‌ر تاسه‌ری جیهان گیراوه‌ته به‌ر له بواری چارسه‌ركردنی منداڵانی توشبوو به ڤایرۆسی ئایدز شتی تازه‌ن ، به جۆرێك ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه سوودمه‌ند بوونه له چاره‌سه‌ركردن و زیانیان ڕزگار كراوه گهشتۆتهه 355 هه‌زار منداڵ تا كۆتاییه‌كانی ساڵی 2009 ، به به‌راوورد 276 هه‌زار له كۆتاییه‌كانی 2008 .
وه به پێی به‌یاننامه‌كه‌ی هێرۆكی ناكاتاكی به‌رپرس له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئایدز و فایرۆسی سیل و مه‌لاریا له ڕێكخراوی ته‌ندروستی ووتی : له كاره هانده‌ره‌كان زیادبوونی ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌یه كه سوود مه‌ند بوونه له چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی ئایدز ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌رمان كاری زیاتر بكه‌ین.
وه په پێ ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه " هه‌ڵی وه‌ر گرتنی چاره‌سه‌ری دژه ڤایرۆسی ئایدز ته‌نها بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌می منداڵانه كه گه‌شتونه‌ته ساڵێك ، كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك له‌وانه نه‌بوونی هۆكاری توێژینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه له زۆرێك له شوێنه‌كان .
ئاماژه‌كان ده‌ڵێن ژماره‌كه ده‌گاته ژماره‌ی سێیهكهی منداڵانی توشبوو به ڤایرۆسی ئایدز ئه‌و منداڵانه‌ن كه خۆشمان ده‌وێن ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیان ته‌واو نه‌كردووه وه نیوه‌شیان له توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گه‌شتونه‌ته ته‌مه‌نی دوو ساڵی .
گۆتفرید هیرنشاڵ به‌ڕێوبه‌ری بهریوبهرایهتی ئایدز و ڤایرۆسی دوژمن له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ووتی: هه‌ڵی ژیان و به زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه زیادده‌كات گه‌ر هاتوو ڤایرۆسه‌كه زوو ده‌ست نیشان بكرێت و له قۆناغی سه‌ره‌تا بێت و په‌له‌ی تێدا بكرێت .
وه ئاماژه‌شدراوه كه ساڵانه زیاتر له 400 هه‌زار منداڵ توشی ڤایرۆسی ئایدز ده‌بن له ئه‌نجامی گواستنه‌وه له دایكه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ی ، بۆ یه ڕێكخراوه‌كه بۆ ڕێگرتن له‌و مه‌ترسیه داواده‌كات كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڤایرسی ئایدزیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سكپری دژه ڤایرۆسی ئایدز وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ منداڵه‌كه‌یان نه‌گوازرێته‌وه له ماوه‌ی سكپڕی و له‌دایك بوون و شیرپێداندا .
سه‌رچاوهcnn
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
25
|
|
|