تاریق باپیر:
ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یهكێكهلهو شتانه‌ی كه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی‌و بایه‌خی زۆری پێداوه، خوای گه‌وره‌له چه‌ند ئایه‌تێكدا باسی كردووه‌و هانی داوین بۆ ئه‌نجامدانی، چونكی خۆی مرۆڤی دروست كردووه‌و خۆشی باش ده‌زانێت پێویستیمان به‌چی یه؟ بێگومان خوای گهورههیچ ئه‌ندامێكی له شی مرۆڤی بێ هوده‌و بێ هۆ دروست نه‌كردووه، بوونی غه‌ریزه‌یه‌كی جینسی له له‌شی هه‌ر مرۆڤێكدا بارێكی خواكردهو به‌بێ حیكمه‌ت نی یه، پێداویستییهكهو ژیان بێ وی مه‌حاڵه، چونكهگهر ژیان به‌سه‌ربردن له‌سه‌ر زه‌وی به‌شی خۆشی‌و شادی ئاره‌زووه حه‌ڵاڵه‌كانی تێدا نه‌بووایه ئه‌وه ئه‌و ژیانه ژیانێكی تاڵ‌و ناخۆش ده‌بوو،گه‌ر مرۆڤ به‌ته‌نها ژیانی به‌سه‌ر ببردایه، چونكهتهنهایی سیفه‌تی خودای, مه‌زنه.
ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینێكی گشتگیره‌و بایه‌خ ده‌دات به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ، یه‌كێك له گرنگترینی ئه‌و لایه‌نانه‌ش هاوسهرگیریو تێركردنی ئارهزووهتهكانه له جێگه‌ی خۆیدا، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری هۆكارێكهله هۆكاره‌كانی ئاسووده‌بوونی ده‌روونی مرۆڤ‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌شه‌یی‌و تووڕهبوونو بێزاری، وا ده‌كات كه‌مرۆڤ ئارام‌و له‌سه‌رخۆ بێت، چونكهپهیوهندییهكی توند هه‌یه له‌نێوان تێركردنی ئارهزووهتهكانی مرۆڤ‌و ژیاندا. ههمومرۆڤێك حه‌زی بهپێكهوهنانی خێزان‌و وه‌چه خستنه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا خۆی له جه‌سته‌ی هه‌موو نێر‌و مێیه‌كدا تۆوی حه‌ز لێبوونو به‌یه‌كگه‌یشتنی ڕدوواندووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووهتههۆكاری مانه‌وه‌ی مرۆڤ‌و درێژه‌دان به‌ژیان له‌سه‌ر زه‌وی. خوای گهورهژیانی له‌پێناوی خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌كاندا به‌دی هێناوه، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش گومانی تێدا نی یه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و خۆشییه‌یه ،هه‌ر جموجۆڵو كارێك كه كوران وكچان ده‌یكه‌ن، یان هه‌ر ئامانجێك كه‌هه‌وڵی گه‌یشتنی بۆ ده‌ده‌ن هه‌ر له ته‌واوكردنی خوێندن‌و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان له‌پێناوی یه‌كتریدایه، ئه‌مانه‌ش ڕاستییهكن به‌هه‌ر كه‌سێك بوترێت ناتوانێت نكۆڵییان لێ بكات،چونكهسروشتی ژیان وه هایه كه‌مرۆڤ له هه م‌و كاتێكدا پێویستی بهیه كێكی تر هه یه وناتوا نێت به‌ته‌نها بژێت ، له سه ره‌تا ی له دایكبوو نیه‌وه له هه موكهس زیاتریان به‌پله یه ك پێویستی به‌دایكه،تاوه كو له ئامێزیدا پهروهردهببێت،له قۆناغی منداڵ یشدا حه زبهناومندا ڵانی تری هاوته‌مه‌نی خۆی ده‌كات ،بۆئه‌وه ی كه‌یاری و گه مه‌یان له گه ڵدا بكات، پاشان له قۆناخی هه رزه كاری و گه ورهبونیدا پێویستی به‌هاورێ و براده‌ر هه یه، جاچی له نا وه ندێك له نا وه ندهكانی خوێند ندا بێت، یان له شوێنی كاركردندا بۆئه‌وه‌ی هاوكارویارمهتی ده‌ری یه كتریبن ،جاله دواتریش له هه م‌و كه‌س زیاتر پێویستی بههاوسه رێك هه یه بۆئه‌وه ی ده‌ست باری ژیانی بێت و پێكه‌وه چاره‌سه ری ئه‌وكێشه وگیروگرفتا نه بكه‌ن كه‌دێنه رێگه‌یان ،چونكهمروڤ له گه ڵ هاوسه‌ریدا له هه‌موو كه‌س زیاتر هه‌ست بهئارامیو ئاسوده‌یی ده‌كات.ئهوهتاههر له سه‌ره‌تای دروست بوونی یه‌كه‌م مرۆڤدا كاتێك كه‌خوای گهورهباوكهئادهمی(علیه السلام) دروست كرد ،به‌ته‌نهای نه‌هێشته‌وه‌و دایكهحهوای بۆ به‌دی هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌مایه‌ی دڵئارامیو سوكنایی بۆی، به‌یه‌كه‌وه ژیان بگوزه‌رێنن، ههرلهوانیشهوه مرۆڤایه‌تی دروست ببێت‌و به‌سه‌ر زه‌وی دا بڵاوهبكات. هه‌ر بۆیه به‌هه‌مان شێوه‌ش ئێمه‌ی نه‌وه‌كانی باوكهئادهمو دایكهحهوا ناتوانین بهتهنهاییو به‌بێ هاوسه‌ر ژیان بگوزه‌رێنین چونكه ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه قورئانی پیرۆز پاڵپشتی ده‌كات، خوای گهورهفهرمانمان پێ ده‌كات به‌ئه‌نجامدانی هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: [فَانكِحُواما طَابَ لَكُم مِنَ النِّسَاءِ مَثنى وَثُلاثَ وَ رُباعَ فإن خِفتُم ألاَّ تَعدِلُواْ فَواحِدةأو ماملَكَت أَيمانُكُم](1).
واته: له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌بۆتان حه‌ڵاڵن ماره‌بكه‌ن دوو دوو ،یان سێ سێ ،یان چوار چوار ، خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی كه‌نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن(له نێوان هاوسه‌ره‌كانتاندا) ئه‌وه با یه‌ك ژن ماره‌بكه‌ن، یان ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كهههتانن(2).
وه‌ك ده‌بینین ئه‌م ئایهتهپیرۆزه ئاماژه ده‌كات بۆ واجب بوونی ژنهێنانو شووكردن له‌نێوان كوڕان‌و كچاندا، جاری واش هه‌یه خوای گهورهبهیهكێك له نیشانه‌كان خۆی باسی دهكاتو ده‌فه‌رموێت: [وَمِن ءاياتِهِ أَن خَلَقَ لَكُم مِن أَنفُسِكُم أزواجاً لِتَسكُنُواْ إِلَيهَا وَجَعَلَ بَينَكُم مَّوَدةوَرَحمةإنَّ في ذلِكَ لَآياتٍ لِقَومٍ يَتَفَكَّرُونَ](3).
واته: یه‌كێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی تری ئه‌وه‌یه: كه‌هه‌ر له‌خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له‌نێوانتان دا خۆشهویستیو سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه‌بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و تێ ده‌فكرن(4).
له‌م ئایهتهپیرۆزهدا خوای گهورهژنو پیاوی بۆ یه‌كتری داناوه به‌مایه‌ی دڵئارامیو به‌خته‌وه‌ری، چونكهبێگومان هه‌موو تاكێك حه‌ز ده‌كات كه‌سێك هه‌بێت گوێی بۆ بگرێت‌و ڕاز‌و نیازی دڵی لاباس بكات، بێگومان باشترینی ئه‌و كه‌سانه‌ش هاوسه‌رانن بۆ یه‌كتری، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی دڵئارامی هه‌ریه‌كه‌یان له‌لای ئه‌وی تردا، به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی ئاسووده‌و دوور له خهمو په‌ژاره.
ٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍدیارهپێشه وای مرۆڤایه‌تیش پێغه‌مبه‌رمان محمد له چه‌ندین فه‌رموده‌دا باسی گرنگی‌و بایه‌خی هاوسه‌رگیری بۆ كردووین هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: "الدنيا متاع وخير متاعها المرأة الصالحة"(5).
واته: ژیانی دونیاخۆشیه وه باشترین وچاكترینی خۆشێكانی دونیاش ژنێكی چاكه، واتهژنێكی خاوه ن ئیمانوله خواترسو بۆ خواگونجاوه هه‌ندێك جاریش خێزانی داناوه به‌مایه‌ی خێروخۆشی دونیا‌و دوارۆژ وه‌كو ده‌فه‌رموێت: "أربع من أصابهن فقد أعطى الدنيا و الآخرة قلباً شاكراً و لساناً ذاكراً وبدناً على البلاءِ صابراً وزجةً لاتبغيه حوباً في نفسها وماله"(6).
واته: هه‌ر كه‌سێك چوار شتی هه‌بوو ئه‌وا خێری دونیا‌و ئاخیره‌تی دراوه‌تێ(دڵێكی شوكرانه بژێر، زمانێكی پاراو به‌یادی خودا، لاشه‌یه‌كی به‌ئارام له‌سه‌ر به‌ڵا، ژنێك كه نایه‌وێت سه‌باره‌ت به‌نه‌فسی خۆی وماڵی مێرده‌كه‌ی توشی گوناه ببێ) هه ندێك جاری تریش ژن هێنان یان شووكردنی داناوه به‌مایه‌ی نیوه‌ی ئیمان وهكودهفهرموێت: "إذا تزوج العبد فقد استكمل نصف دينه فليتق الله في النصف الباقي"(7).
واته: (گه ربهندهی خواژن بهێنێ یان شوبكات ئهوانیوهی ئیمان ودینه كه‌ی ته‌واوكردووه بابۆنیوه كه‌ی تركهماوێتی له خوابترسێ وخۆی بپارێزێت له گوناهوتاوان وئه‌وشتانه ی كه‌خوای گه ورهلێی قه ده‌غه كردوه) بهدهرلهم ئایهتوفه رمودانه ی كه‌باسمان كردچه ند ئایهتوفه رمودهی ترمان هه یه كه‌باسی گرنگی وبایه خی هاوسه رگیریمان بۆئه‌كات ئه‌مانه‌ش قسهیخوداوپێغهمبهرهكهیه تی هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵیان لێبكات ،جاسه رباری ئه‌م گرنگی وبایهخهی پێكه‌وه نانی ژیانی هاوسه‌رێتی، به‌ڵام له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا ژماره‌یه‌ك له‌گه‌نجان لێی دوركه‌وتونه‌ته‌وه به‌هۆی هه ندێك گرفتوهۆكاری جۆراوجۆر،هه ندێك جارهۆكارهكهی كوران خۆیانن ،وه‌ك هه ندێك له كوران ده‌ڵێن ئاره‌زوی هاوسه‌رگیری ناكه‌ین وحهزمان بهپێكهوهنانی ژیانی هاوسه‌رێتی نیه، هه‌ندێكی ترله كوران خۆیان له ئه‌نجامدانی هاوسه ر گیری دورخستۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كهئهوكهسهی ئه‌م خۆشی ویستووهوبهدڵی بووه زه‌واجی كردوه، وه هه ندێك جاری تر ده‌گه رێته‌وه بۆبێمتمانهی وبێبروای كوران به‌خۆیان به‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێن ئێمه ناتوانین مه‌سره‌فی ژن و منداڵ بكه‌ین له كا تێكدا خوای گهورهژن هێنان وپێكهێنانی ژیانی هاوسهریداناوه به‌مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و فراوانبوونی رزقورۆزی ئه‌وه‌تا ئه‌بوبه‌كری صدیق (خوای لێ رازی بێت) ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ده‌وڵه مه‌ندبێت باهاوسهرگیریبكات، جاری‌واش هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ر ێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه كوران له‌لایه‌ن كه‌سانی له‌خۆیان گه‌وره‌تره‌وه ژنهێنانیان لهلاقورسوگران ده‌كرێت، پێیان ده‌وترێت هه‌تا بێژنیت سه‌رت سوكه‌و بێخهموو خهفهتیت، ژن هێنان ههرخهموخهفهته، نه‌كه‌ی ژن بهێنیت و ژیانی خۆت ناخۆشبكهیت، به‌ڵام لها ستیدا ژنهێنان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م و تانه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه‌وان ره‌نگه كه‌سانێك بن دوربن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ،یان رهنگهبهزۆرو به‌نابه‌دڵی خێزانیان بۆهێنرابێت، ئه‌ینا ژیان به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ خێزاندا به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌خودا فه‌رمانی پێكر دو ین كو َتای ده‌هێنێت بهناخۆ شێكانی ژیانی ئینسان و سهرهتایهكهبۆدهست پێكردنی ژیانێكی ئاسوده‌و دورلهخهم،وه هه‌ندێك جاری تریش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆكچان ، چونكه جاریواههیه كه‌كه‌سێك دهچێتهخوازبێنی كچێك ئه‌وه‌نده‌ی مه‌رج له سه‌ر داده‌نێت، پێی ده‌ڵێت ده‌بێت ماڵم بۆ جیابكه‌یته‌وه، كه‌ره‌سته‌و پێدا ویستی ماڵم هه‌موو هه‌بێت، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش بره‌پاره‌یه‌كی زۆری لێداوا ده‌كات، به‌م چه‌شنه‌ش كورهناتوانێت مه‌رجه‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات،و ده‌بێته‌هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی هاوسه‌رگیری، یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی بهكچانهوهیه ئه‌وه‌یه كاتێك كهكوڕێك دهچێتهداوا ی كچێك كچهكهله زانكۆ یان په‌یمانگا ده‌خوێنێت، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت جارێ بیرم له زه‌واج نه‌كردۆته‌وه، خه‌ریكی خوێندنم له‌كاتێكدا كهگهیشتۆتهدوا قۆناغه‌كانی خوێندن كه قۆناغێكی باشه بۆی بۆ ئه‌وه‌ی بیرله ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری بكاته‌وه، وه ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌م قۆناغه‌دا زۆرجار ده‌بێته‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنیشی له خوێندندا، چونكهوهكو گوتمان شتێكی خوا ڕسكه هه‌موو كوڕوكچێك مه‌یلیان هه‌یه بۆ یه‌كتری‌و ئاره‌زووی به‌یه‌كگه‌یشتن ده‌كه‌ن، وه یان ده‌شێت له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندن‌و ته‌خه‌روج كه‌سێكی باشی ده‌ست نه‌كه‌وێت كه‌وا زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بكات، چونكهجاری وا هه‌یه له‌گۆڤارو بڵاوكراوه‌كانه‌وه ئه‌وه‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت كهكچانی خاوه‌ن شه‌هاده‌و بڕوانامه‌كان خۆیان ئه‌وه ده‌ڵێن كه‌له كاتی خوێندنی زانكۆیاندا چه‌ندكه‌سانێك داوای زه‌واجیان لێكردوون به‌هۆی خوێندنهوهرهتیان كردۆته‌وه، به‌ڵام پاش ته‌واوكردنی خوێندن‌و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، ئه‌وكاته كه‌سێكیان به‌دڵی خۆیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌ن، جا ئه‌و كاته ده‌ڵێن ئاماده‌ین شههادهكهمان بگۆرینه‌وه بههاوسهرێك كه به‌خته‌وه‌رمان بكات، یان به‌منداڵێك كه به‌وشه‌ی دایه بانگمان بكات، زۆر جاریش ماڵه‌وه‌ی كچه‌كه ده‌بنه بهربهستو هۆكار له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دا به‌شێوازی جۆراوجۆر، هه‌ندێك جار كوڕێك ده‌چێته داوای كچێك باوكی كچه‌كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و كچه‌كه‌ی پێنادات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م كوڕه له هۆزو تایه‌فه‌ی ئه‌مان نی یه، یان جاری وا هه‌یه كه باوك كه‌سێكی خزمی خۆی بۆ كچه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات به‌ڵام كچه‌كه به‌دڵی نی یه‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ناكات، له‌كاتێكدا ئه‌مه مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام كه كه‌سێكی تردێته خوازبێنیو كچه‌كه هه‌رچه‌ند به‌دڵیشی بێت به‌ڵام باوكه‌كه‌ی رێگری لێده‌كات‌و كچه‌كه‌ی پێنادات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه كچه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه ئه‌م بۆی ده‌ستنیشان كردووه، یان جاری وا هه‌یه كوڕێك ده‌چێته داوای كچێك به‌ڵام ئه‌و كچه خوشكی له‌خۆی گه‌وره‌تری هه‌یه له‌ماڵه‌وه، جا هه‌رچه‌نده یه‌كیشیان به‌دڵ بێت‌و به‌یه‌ك رازی بن به‌ڵام باوكه‌كه‌ی پێی نادات، چونكه بهبۆچوونو تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی خۆی شتێكی عه‌یبه‌یه كه‌وا كچه بچوك له پێش كچی گه ورهدا شوو بكات، جا له‌وانه‌یه له‌دوای شووكردنی خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م كچه بمێنێته‌وه‌و تووشی قه‌یره‌یی ببێت، كه ئه‌مه‌ش گوناهه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی باوكاندایه، سته‌مێكه به‌رانبه‌ر بهكچهكانیان ده‌یكه‌ن، یان جاری وا هه‌یه باوكان كچه‌كانیان دههێڵـنهوهو به‌شوویان ناده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیشوكاری زۆریان هه‌یه، یان كچه‌كانیان مووچه‌خۆره بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ خۆیان سه‌رف بكه‌ن، یه‌كێكی تر له هۆكاره سه‌ره‌كی‌و گرنگه‌كانی تری دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری گه‌نجان بریتیه له حكومهتو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، چونكه هیچ ئاورێكی ڕاسته‌قینه‌یان له گه‌نجان نه‌داوه‌ته‌وه‌و به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌هاتوون، ته‌نها له‌وكاتانه‌دا نه‌بێت كه خۆیان پێویستیان پێیانه ئه‌و ده‌میش شاروشار دهگهڕێنو گه‌نجان له‌خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه، چه‌ندین وه‌عدو به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی زارهكیو له دواییشدا بۆیان جێبه‌جێ ناكه‌ن، نه له‌لایه‌نی ماددییه‌وه هاوكاری گه‌نجان ده‌كه‌ن وه نهكارئاسانییان بۆ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی شوێنێكی نشته‌جێبوون دروست بكه‌ن ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندنیش له هیچ شوێنێك دایان نامه‌زرێنن، تاوه‌كو بتوانن ژیانی هاوسه‌رێتی پێك بهێنن، بۆیه ناچار ده‌بن كه خۆیان له‌ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری به‌دووربگرن، یان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه‌زێدی باو‌و باپیرانیان به‌جێ بهێڵنو ڕوو له ههندهرانو وڵاتی غهریبیو دوور لهخزمو كه‌سوكار بكه‌ن. بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ریه‌ك له‌م گیر‌و گرفتانه پێویسته كوران بڕوایه‌كی ته‌واویان به‌خۆیان هه‌بێت بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی هاوسه‌رگیری، ئه‌و هۆكارو گرفتانه‌ی كه دێته رێگه‌یان وایان لێنه‌كات كه لێی دوور بكه‌ونه‌وه، كچانیش چیتر ئه‌وه‌نده مه‌رج له‌سه‌ر كوڕان دانه‌نێن چونكه هه‌موو كوڕێك له‌كاتی هه‌بوونی دا خۆی حهزدهكاتو هه‌وڵ ده‌دات بۆ دابین كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه كچان لێیان داواده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته باوكان یان سه‌رپه‌رشتیارانی كچان كاتێك كه كه‌سێكی دیندارو ره‌وشت جوان دێته داوای كچهكهیانو به‌یه‌كدی رازی ده‌بن رێگرییان لێ نه‌كه‌ن‌و نه‌بنه كۆسپی بهردهمیانو ئه‌وه‌یان له بیربێت كه كچه‌كانیان ئه‌مانه‌تێكی خودان ئهگهربهو شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن كه خودا‌و پیبَغهمبهرهكهی فه‌رموویانه ئه‌وا گوناهبار دهبنو تووشی سزای خودا ده‌بن.پێویستیشه حكومهتوو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاورێكی جدی له‌گه‌نجان بدهنهوهوو پێداویستێكانیان بۆدابین بكه‌ن چونكه به‌ده‌مه‌وه هاتنی گه‌نجان ودابین كردنی پێداویستێكان بۆیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆئه‌وه‌ی كه‌گه‌نجان بتوانن هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن .
په‌راوێزه‌كان:
(1) ]النساء: 3[.
(2) تةفسيرى ئاسان.
(3) ]الروم: 21[.
(4) تةفسيرى ئاسان.
(5) رواه مسلم.
(6) الطبراني، مجمع الزوائد.
(7) رواه البيهقي -حديث حسن لطرقه-.