|
10 هه‌نگاو بۆ گۆڕینی هه‌رزه‌كار
و: ئه‌میر ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر amirkoy@yahoo.com
هه‌نگاوی یه‌كه‌م:. له گه‌ڵی دا بنیشه.
*جۆره‌كانی دانیشتن.
1. باڵایی:. به شێوه‌یه‌ك كه‌تۆ دابنیشی و ئه‌و به پێوه‌بێت.
په‌یام:. تێبگه من له تۆ زاناترم .هه‌روه‌ها من له تۆ ئابڕۆ مه‌ند ترم و به زانیاری ترم.
ئه‌نجام:. خۆبه گه‌وره‌زانین و سه‌ركه‌شی كردن.
2. خواروویی:. تۆ به پێوه به با ئه‌و دابنیشێت.
په‌یام:. من له تۆ به هێز ترم و ده‌توانم هێرشت بكه‌مه سه‌ر له هه‌ر چركه‌یه‌كدا بمه‌وێت.
ئه‌نجام:. ترس و بێهێزی له كه سایه‌تی دا.
3 . مام ناوه‌ند:. هه‌مان ئاستی هه‌رزه‌كار و نزیك لێی و ڕوو به ڕووی.
په‌یام:. خۆشم ده‌وێیت.
ئه‌نجام:. دڵا ئارامی دڵسۆزی و بێ پێچ و په‌نایی.
* له كوێ له گه‌ڵیدا داده‌نیشیت.
1. له شوێنێكی زانراودا.
2. دوور له چاوی خه‌ڵك.
3. له‌و شوێنه‌دا تایبه‌ت مه‌ندی و نهێنی پارێزراو بێت.
4. وا باشه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا بێت ئه‌و شوێنه نه‌بێت كه كێشه‌ی تێدا ڕووداوه.
5. وا باشه شوێن بگۆڕیت و بیگوازیته‌وه ئه‌گه‌ر كات درێژ بێت .
* كه‌ی له گه‌ڵی دا داده‌نیشیت.
1. ئه‌و كاته‌ی سه‌ر قاڵا نه‌بیت.
2. كاتێكی باش بده هه‌رزه‌كار ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیڵێت.
3. له كاته ئاساییه‌كاندا نه‌بێت وه‌ك خه‌وتن و خواردن و ......هتد.
4. كاتی به‌یانیان باشتره له كاتی ئێواره.
5. له كات و ماوه‌ی پچڕ پچڕدا بێت.
هه‌نگاوی دووه‌م:. سه‌ركۆنه‌ی مه‌كه ( نه‌رم و به‌به‌زه‌یی به له گه‌ڵی دا).
* لێره‌دا تێبینی ئه‌مانه بكه:.
1. چاودێری تۆنه‌كانی ده‌نگت بكه له گفتوگۆكردنتدا هه‌مووكاتێك تیژ نه‌بێت.
2. چاودێری هێواشی گفتوگۆكه‌ت به بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت كه هه‌رزه‌كاره‌كه هه‌موو ووشه‌یه‌كی وویستراوت ده‌بیستێ.
3. پاراووی و ڕوونی ووشه‌و به‌كارهێنانی ڕسته‌ی وا كه هه‌رزه‌كاره‌كه تێ‌یان بگات.
هه‌نگاوی سێیه‌م:. وای لێبكه هه‌ست به دڵنیایی بكات:.
پێوویسته هه‌رزه‌كار هه‌ست به دڵنیایی و متمانه‌یی بكات مه‌به‌ست له مه‌ش دوور خستنه‌وه‌یه‌تی له خوو نه‌ریته خراپه بێزراوه‌كان و پێوویسته بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌مانه‌ش چاودێری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین.
1. له شێوه‌ی دانیشتن دالێی نزیك ببه‌وه به‌بێ نووسین به ده‌ست.
2. به ده‌نگێكی ئارام و بێ بۆڵه بۆڵا.
3.به‌پێ دانی كاتی پێوویست بۆ ده‌ر بڕینی گوزارشتی خۆی.
هه‌نگاوی چواره‌م:. ووتوو وێژی له گه‌ڵدا بكه.
له و هه‌نگاوه‌دا ئاگاداری گرنگی ئه‌مانه ببه:.
1.گفتوگۆ له گه‌ڵدا كردنی به خستنه ڕووی كێشه‌كه.
2. خستنه ڕووی مه‌ترسی یه‌كه‌ی ئاستی داكۆكی كردنمان له پارێزگاری كردنی،توانای گوێگرتنمان له كێشه‌یه‌ی.
3. له‌كاتی گفتوگۆكردنتدا هه‌ڵه‌ی لێمه‌گره،هه‌روه‌ها قسه‌ی پێمه‌بڕه ئه‌گه‌ر قسه‌ی دژ به‌یه‌ك یان هه‌ڵه‌ت ڵا بیست.چوونكه ئێمه ڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه به‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌مان له‌گه‌ڵی دا. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی شێوازی دان پێداهێنانی خودی،به‌و شێوه‌یه هه‌رزه‌كار دان به هه‌ڵه‌ی خۆی داده‌نێ كه لێی ڕوویداوه،ئه‌مه‌ش به پرسیاركردنی ناڕاسته‌و خۆ ده‌بێته هۆی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕاسته‌و خۆ.به‌ته‌نگه‌وه‌بوون له‌پرسیاركردن زۆر واده‌كات وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به ( نه‌خێر) ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی ڕێگری كردنی هه‌رزه‌كاربێت، به‌ڵام پرسیاری زۆری كه‌وه‌ڵامه‌كه‌ی به (به‌ڵێ) یه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست تێیدا هه‌اندانی هه‌رزه‌كاربێت،به جۆرێك دووباره‌كردنه‌وه‌ی كه‌متر نه بێت له ده جار له یه‌ك كاتدا.
هه‌نگاوی پێنجه‌م:. به‌باشی گوێی لێ بگره:.
بۆگوێ گرتن به‌شێوه‌یه‌كی باش پێوویسته چاودێری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌یت.
1. چاوتێ نه‌بڕین له چاوی هه‌رزه‌كار، به‌ڵكو ته‌ماشای بكه‌ین به هێمنی.
2. گوێ گرتن له وشه‌كانی به‌گرنگی یه‌كی باش.
3. ئاگاداربوون له ئاماژه‌كانی لاشه‌یی ( شوێنی چاو، گرژبوونی لێو،ده‌ست له‌رزین،نیشانه‌كانی ده‌م و چاو و گۆڕانكاریه‌كانیان،شێوازی دانیشتنی......هتد)
4. كه‌م كردنه‌وه له په‌یوه‌ندی پچڕان و ڕاكردن لێی (به‌ته‌ماشاكردنی شوێنێكی تر، ده‌نگی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا،گوێ كرتن له ڕادیۆ........هتد).
5. ئاگاداربوون له تۆنه‌كانی ده‌نگی، له‌گه‌ڵا تێكه‌ڵا بوون له گه‌ڵی دا.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م:. سه‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی پێبده:.
ده‌رفه‌ته‌كان پێوویسته هه‌ڵبژاردن به هه‌رزه‌كار بده‌ن له مانه‌ی خواره‌وه‌دا:.
1. ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
2. سزا‌و جۆره‌كه‌ی.
3. پاداشت و چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی.
4. شێوازی جێ به جێ كردنی تێچوونی پێوویست.
هه‌نگاوی حه‌وته‌م:. پاڵا نه‌ره‌كانی داهێنان:.
پاڵا نه‌ره‌كان كاره واتایه‌كان ده‌گرێته‌وه وه‌كو ( سوپاس و پێداهه‌ڵدان و ده‌ربڕینی لێ ڕازی بوون) هه‌روه‌ها مادیه‌كانیش وه‌كو ( دیاری و پێشكه‌ش كردنی به‌رژه‌وه‌ندی پێی و بردنی بۆ شوێنێكی دیاری كرا‌و) مه‌به‌ست له پڵا نه‌ر گۆڕینی ڕه‌ووشتی خراپه یان جێگیر كردنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشتی باشه.
هه‌نگاوی هه‌شته‌م:. سزادان له كاتی كه‌م ته‌رخه‌می كردنی دا:.
شێوه‌كانی سزادان بریتین له:.
1. بێ به‌شكردنی له هه‌ندێك خۆشه‌ویستیه‌كانی ،یان كه‌م كردنه‌وه‌ی .
2. بێ به‌شكردنی له هه‌ندێك مافه‌كانی وه‌ك پێنه‌دانی خه‌رجی یان ده‌رچوون له‌گه‌ڵا هاوڕێكانی دا.
3. لێدانی ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێوویستی كرد،به‌ڵام وه‌كو دوا چاره‌سه‌ر.
هه‌نگاوی نۆیه‌م:. بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێنه:.
ئه‌مه‌ش به پێشوازی لێ كردنی دوای گۆڕانكاری،له‌بیر كردنی شته كۆنه‌كانی،وه‌ك ده‌ڵێن ( باوكی به ویژدان ئه‌و باوكه‌یه كه سه‌رنجه‌كانی ده‌گۆڕێت به گۆڕانی هه‌ڵس و كه‌وتی كوڕه‌كه‌ی ) به‌كردنه‌وه‌ی بوار بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵا دا كردنی له ئه‌وه‌ی پێوویسته بیگۆڕێت.
هه‌نگاوی ده‌یه‌م:. نزا و پاڕانه‌وه بۆی:.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به دوو شێوه ده‌بێت:.
1. نزا و پاڕانه‌وه بۆی له پاشه مله دا،هه‌ر وه‌ها له پێش چاوی ئه‌ودا كه خودا به شێوه‌یه‌كی باش بیگۆڕێت.
2. هاندانی بۆ نزا و پاڕانه‌وه به هه‌میشه‌یی له خودا بپاڕێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی باش بیگۆڕێت.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
169
|
|
|