|
چیروكی كچێكی بروادار
وه‌رگێرانی: دانا سورچی
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهربان
ئه‌و به‌سه‌رهاته رووی داوه له له‌كچه قوتابیه‌ك كه‌ده‌یخویند له‌یه‌كێك له زانكۆكان له ولاتانی كه‌نداو ... وه‌له‌یه‌كێك له به‌شه ئانیه‌كان ده‌یخویند
به‌رده‌وام قورئانی ده‌خوێند ده‌نگێكی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له قور ئان خۆیندن
خوێنده‌وه‌كه‌شی یه‌كجار جوان و كاریگه‌ر بوو ...
دایكی هه‌موو شه‌وێك ، كاتێك كچه‌كه رووی له ژووره‌كه ده‌كرد ده‌چوو پشت ده‌رگاو گوێ له ده‌نگه‌خۆشه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی ده‌گرت... هه‌موو شه‌وێك تا گوێ له‌ده‌نگی كچه‌كه‌ی نه‌گرتبایه ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت خه‌و له چاوانی ناكه‌وت. به‌لام كت وپر.. كچه‌كه نه‌خۆش كه‌وت ،كه‌س وكاری هه‌مویان له‌گه‌لی چوون بۆ نه‌خۆشخانه .. دكتۆره‌كان داوایان كرد چه‌ند رۆژ له‌نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه ، دیاره ئه‌جل ووستبوی له‌وێوه بگه‌رینێته‌وه‌كه‌س و كاره‌كه‌ی دل خۆش بوون كاتێك دكتۆره‌كان زۆر رێزیان له‌و كچه ده‌گرت هه‌ر داوایه‌كی بكردایه بۆیان ئه‌نجام ده‌دا .... به‌لام ... چی .. له‌ناكا و دكتوره‌كان هه‌والێكیان هێنا دایكی كه‌وت به‌سه‌ر زه‌وی ..... هه‌والێكی زۆر گه‌وره بوو .. به‌لێ ... هه‌والی گه‌شت كردنی كچه‌كه‌یان بوو بۆ ژیانی دوارۆژ .... یه‌ك رۆژ لای دایكی به‌یه‌ك سال ده‌رۆی .... دایكی نان و ئاوی نه‌ده‌خوارد...دایكی زۆر به غه‌مباری گه‌رایه‌وه ماله‌وه ، كاتێك گه‌شته ماله‌و زۆر به‌دلته‌كی زیاتر له‌كاتژمێریك له‌به‌ر ده‌رگای كچه‌كه‌ی وه‌ستا به‌لام ئه‌م جاره نه‌ك بۆ گوێ گرتن له‌و ده‌نگه‌ی كه هه‌میشه دلی ئۆقره‌ی پێده‌گرت .. به‌لكو بۆ رژانی فرمیسك یادی كردنه‌وی ئه‌و رۆژانه‌ی كه چاوه‌رێ ده‌كرد كه كچه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه باوه‌شی پێدا بكات ... ئیتر كه‌س نیه گوی لێ بگرێت خودای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌ی لێ وه‌ر گرته‌وه كه ئه‌و دایكه هیچ كات بیری له‌وه نه‌كرد بوو به‌لكو چاوه‌رێی بروانامه‌ی ئه‌و كچه‌ی ده‌كرد .... دایكه‌كه له‌پشت ده‌رگا بوو تاوه‌كو كوتایه‌كانی شه‌و ... ده‌نگیك دێت ، خه‌ریك بوو ترس دای بگرێت به‌لام دایكه زیارتر چووه پێشه‌وه ... ده‌نگه زیاتر بوو ، به‌لام چ ده‌نگیك ... ده‌نگیك وه‌كو گریانیكی نزم ، دایكه نه‌چوه ژوره‌و تاوه‌كو به‌یانی له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌كه وه‌ستا خه‌و نه‌كه‌وت له‌چاوانی... ده‌نگه‌كه زۆره به‌لام نزم ، دایكه ئاگاداری كه‌سو كاری كرده‌وه ... كه‌سو كاره‌كه‌ی چوونه ژوره‌وه ، به‌لام هیچ نیه‌ژووره‌كه بێ ده‌نگه ... له‌روژی دواتر دایكه بێ ئۆقره‌كه چووه ژوانی جارانی گوێ بیستی هه‌مان ده‌نگ بوو ئه‌و جاره‌ش پیاوه‌كه‌ی له ده‌نكه ئاگاداركرده‌وه به‌لام پیاوه‌كه زۆر گرینگی پێنه‌دا ووتی كاتی به‌یانی ده‌چم گوێ ده‌كرم ته‌ئكیدی ده‌كه‌مه‌وه ... به‌یانی چوو بۆ ئه‌وێ به‌لام هیچی نه‌دیت گوێ له هیچ نه‌بوو ... به‌لام دایكه‌كه سور بوو له‌سه ئه‌وه‌ی كه گوێ له ده‌نگێك بووه .. ئه‌و جاره ئه هه‌واڵه‌ی گه‌یانده یه‌كێك له‌هاوریكانی كه له‌ژووری كچه‌كه‌ی گوی له‌ده‌نگێك بووه ته‌واو باسه‌كه‌ی بۆ گێرایه‌وه هاوریكه‌ی ئامۆژگاری كرد كه‌بچێت بۆلای یه‌كێك له زاناكان پێ رابگه‌ینێ باسه‌كه بۆ بگێریته‌وه .. به‌لێ ئه‌و دایكه بێ ئۆقره‌یه .. چو بۆ لای یه‌كێك له‌زاناكان ته‌واوی باسه‌كه‌ی بۆ گێرایه‌وه ، ئه‌و زانایه زۆر سه‌رسام بوو به به‌سه‌رهاته داوی كرد بچێت بۆ مالیان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی چوو .. كاتێك زاناكه چوو به‌ره‌و ژوره‌كه ، پێیان راگه‌یاند كه‌وا كچه‌كه‌ی چۆن قورئانی ده‌خوێند له‌هه‌موو شه‌وێك . كاتیك ئه‌و زاناییه له‌ژوره‌كه نزیك بویه‌وه گوێ له‌هه‌مان ده‌نگ بوو كه‌بۆی باس كرابوو زۆر گریا پێان ووت بۆ چی ده‌گری .. ووتی چۆن نه‌گرێم سێ جار ووتی الله اكبر... الله اكبر... الله اكبر.. ئه‌وه ده‌نگی گریانی فریشته‌كانه كاتێك دابه‌زیون بۆ گۆی گرتن له‌ده‌نگی ئه‌و قورئانه به‌لام ئێستا ئه‌و ده‌نگه‌یان وون كردوه بۆیه ده‌گرێن ... الله أكبر الله أكبر بیرۆزی بێت چ پاداشتێكی به‌ده‌ست هێناوه‌ی ... بێ گومان ئه‌و له‌ژێر سۆز‌و خوشه‌ویشتی خودای گه‌وره‌دایه شوێنیشی جگه له‌به‌هه‌شت هیچ شوینیكی تر بۆیه دلته‌نگ غه‌مبار مه‌به ئه‌ی دایكه ..... به‌لێ
ئه‌و ه شوینی ئه‌م كچه بوو... ئه‌ی شوێنی ئه‌وانه‌ی تا به‌یانی جگه له ده‌نگی گورانی گوێیان له‌هیچی ترنیه.......!!!!؟؟؟
سه‌ر چاوه : طریق الاسلام
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
78
|
|
|