|
رێكخراوه‌كانی گه‌نجان و ئافره‌تان، له خه‌یاڵ واوه‌تر
ئارام شوانی
توێژی گه‌نجان و ئافره‌تان، ئه‌و دوو چینه‌ی ره‌نگه به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم كه بڵێم: ئه‌و دوو چینه‌ن كه زۆرترین قسه‌یان له سه‌ر كرابێت و هێشتاش هه‌ر خۆیان به مافخوراو بزانن .. كه‌م نین رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌و دوو توێژه‌ی نێوی كۆمه‌ڵگه، جا ئیدی رێكخراو‌و سه‌نته‌ره‌كانیش به چه‌ندین ناوی جیاجیا‌و به چه‌ندین شێوه‌ی جیاتر، موماره‌سه‌ی كاری خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی تیبێنی ده‌كرێت، ناو و سه‌نته‌ره‌كان رۆژ به رۆژ له زیادبووندان، تا ئه‌وه‌ی بگاته سنووری زۆری و بۆری، وه‌لێ پێموایه هێشتا هه‌ر خۆیان به مافخوراو ده‌زان و له گوتاریاندا به جۆرێك له جۆره‌كان مه‌زڵومییه‌ت ره‌نگیداوه‌ته‌وه .. له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی دیاریكراوی تایبه‌ت به ئه‌و دوو توێژه‌ی ناوم بردن، داوای ده‌رگا كرانه‌وه‌یه‌كی زیاتر له حكومه‌ت و حزبه كوردییه‌كان ده‌كرێت مافیان بۆ دابینبكات و یارمه‌تی پرۆژه‌كانیان بدات، هه‌رچه‌نده زۆرجار شتێك نییه ناوی پرۆژه بێت له لایه‌ن ئه‌و دوو چینه‌ی ناوم هێنان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، كه‌مجار بووه سنووری ته‌قلیدو چه‌ند بابه‌تێكی چه‌ندباره‌وه‌بووی ساده ببه‌زێنێت.
ئێستا من قسه‌یه‌كی جیاوازتر له‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌م .. ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، گۆڕانكارییه‌كان خێرا‌و تیژتێپه‌ڕده‌بن، بۆیه تۆزێ ئه‌سته‌م بووه فریا بكه‌وین له گه‌ڵ ره‌وتی رۆژگاردا هه‌ڵبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌م، له ناو هه‌موو پرۆسه‌كانی گۆڕانكاری له ژیاندا، ئه‌و دوو چینه، چینی ئافره‌تان و گه‌نجان، له كه‌مترین شوێن ده‌ستیان دیاره، ده‌كرێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان، له ساڵی رابردوو، وه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له مانگی رابردوودا، به دوو نموونه‌ی دیار‌و به‌رچاو و نزیك لێمانه‌وه بهێنینه‌وه، به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كه به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه نیمچه كراوه بوو، تا ئاستێك سه‌نگ و قورسایی تاكه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌ركه‌وت، كه پێشتر ئه‌گه‌ر له په‌نا په‌رده‌وه ونكرابێتن، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه‌سێكمان نه‌بینی به ناوی گه‌نجانه‌وه شوێن ده‌ستیان دیاربێت، هه‌تا ئه‌وه‌ی لیستی خۆشیان هه‌بوو، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هیچ ئه‌نجامێكیان هه‌بوو؟ .. ئه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كوا ئافره‌تان له كوێی پرۆسه‌كه‌دا بوون؟ ئایا وه‌كو پێویست ده‌نگییان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد‌و له ئاستی تمووحی هاوڕێكانیاندا بوون، داخۆ خه‌ڵكی متمانه‌ی پێكردن و ده‌نگی پێدان، تا ئیدی كه‌سێك ئه‌گه‌ر ویستی داوای ماف بۆ ئه‌وان بكات و داوا بكرێت رۆڵی به‌رچاویان پێبدرێت، رووی هه‌بێت داواكه‌ی چه‌ندباره بكاته‌وه!! .. یان له ئه‌ساسه‌وه كاره‌كان به ناڕێكی هاتووه‌و ئه‌وه‌ی به ناوی جیاكاری له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا كاری بۆ ده‌كرێت، زیاتر بازاڕگه‌رمكردنێكه‌و له سنووری به‌ژه‌وه‌ندی ماددی و مه‌عنه‌و‌ی هه‌ندێ لایه‌ن تێپه‌ڕ ناكات‌و پرۆسه‌كانی گۆڕانكاری له كوردستاندا، بوونی ئه‌وان به‌وهه‌یكه‌له‌ی ئێستایانه‌وه ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه، ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، تا ئێستا چووه‌ته گیرفانی كه‌سه‌وه، ئه‌گه‌ر چووه، كوا به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر نه‌چووه، داخۆ بڵێی پرسیارێك له رابردووی كاریان بكه‌ن؟ .. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، زه‌روره‌تی بوونی ئه‌وانه له نێو كۆمه‌ڵگه، له چوارچێوه‌ی چه‌ند رێكخراو‌و سه‌نته‌رێكدا، ئه‌گه‌ر زه‌روره‌تێكی ئانیی بێت، ئه‌ی كوا به‌رهه‌مییان له نێو بیركردنه‌وه‌ی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا .. یان بڵێی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نه‌بێت، جگه له دروشم، كارێكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه سه‌رنجی ئافره‌تان به‌لای خۆیاندا رابكێشن، داخۆ هه‌مان ئه‌و پرسیاره به زیهنی ئه‌وانیشدا دێت كه: بۆچی ئافره‌ته پاڵێوراوه‌كان له ریزی پێشه‌وه‌ی ده‌رنه‌چووه‌كاندا بوون و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان زۆر دوور بوو له ده‌نگی كاندیده پیاوه‌كانه‌وه؟
با قسه‌یه‌كیش له سه‌ر توێژی گه‌نجان بكه‌ین، دیسان دامه‌زراوه‌و سه‌نته‌رو رێكخراو‌و چه‌ندین ده‌زگای دیكه ئه‌مڕۆ كار بۆ گه‌نجان ده‌كه‌ن و ژماره‌كه‌شیان تا دێت زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌ش ساڵانه‌و مانگانه بڕه پاره‌ی خه‌یاڵی له قوتی هاوڵاتیان كورد، ده‌چێته گیرفانی زۆرێكیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش رۆڵیان له چاو ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌و ئیدیعایه‌ی بۆ خۆیانی ده‌كه‌ن زۆر زۆر كه‌مه.
كوا كامه نوێنه‌ری گه‌نجانه له ناو په‌ڕله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تدا؟ .. من كه‌سێك ده‌ڵێم كه‌به ده‌نگی خودی گه‌نجان گه‌یشتبێته ئه‌و پۆستانه، نه‌ك ئه‌و كه‌سه خۆی گه‌نجبێت، گه‌نجێكم مه‌به‌سته گه‌نج هه‌ڵیبژاردبێت و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بكات و له سه‌ر ئه‌وانیش ماڵ بێت، یانی به ناوی ئه‌وانه‌وه گه‌یشتیبێته ده‌سه‌ڵات، من بۆخۆم شتێكی وا نابینم، ئه‌گه‌ریش هه‌بێت و من نه‌یزانم، ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه!!.
ده‌كرێ ئه‌مه پرسیارێكی جه‌وهه‌ری گرنگ بێت، هه‌ر به‌ڕاست من به‌لامه‌وه گرنگه‌و مه‌به‌ستیشمه وه‌ڵامه‌كه‌یم ده‌ستبكه‌وێت، له ناو ئه‌و هه‌موو سه‌نته‌رو رێكخراو‌و دامه‌زراوانه‌ی به ناوی گه‌نجانه‌وه موماره‌سه‌ی كاری مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن، تۆ بڵێی نه‌توانن ده‌نگ بۆ ته‌نها یه‌ك كورسی په‌ڕله‌مان كۆبكه‌نه‌وه؟ .. ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانیوه، بۆ؟ ئه‌گه‌ریش ده‌نگیان هه‌یه، كوا؟ .. پێم‌خۆش نییه ئه‌و قسه‌یه چه‌ندباره بكه‌مه‌وه زۆرجار وه‌كو تۆمه‌ت ده‌درێته پاڵ رێكخراوه‌كانی گه‌نجان و لاوان، گوایه ئه‌وان پاشكۆی حزبن و نه‌یانتوانیوه له ئه‌وامیره‌كانی ئه‌وان ده‌ربچن، ئه‌وانیش شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نه‌بێت، رێگه‌ی پێناده‌ن .. چونكه ئه‌گه‌ر له رابردوودا ئه‌وه ته‌نها قسه‌یه‌ك بووبێت و به‌س، ئه‌وه ئێستا تا حه‌دێك ئه‌وقسه‌یه سه‌لماو بوو به واقیع.
خۆ هه‌قیشه قسه‌یه‌ك له گه‌ڵ حكومه‌تدا بكرێت، داخۆ چه‌نده بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له سه‌ر حسابی خه‌ڵكی دیكه، بۆ ئه‌و سه‌نته‌رو دامه‌زراوانه سه‌رفده‌كرێت، كه‌چی له واقیعیشدا چالاكیی‌و به‌رهه‌مێكی مه‌عریفی نابینین، كه خزمه‌ت به كێشه راسته‌قینه‌كانی خودی گه‌نجان بكات.
كه‌واته كاتی ئه‌وه هاتووه، چاوێك به كار‌و به‌رهه‌می ئێستا‌و رابردووی ئه‌و دوو چینه‌دا بگێڕینه‌وه‌و قسه له سه‌ر شێوازی كار‌و بانگه‌شه‌و دروشمه‌كانیان بكه‌ین، بزانین داخۆ ئه‌وانن ناتوانن هیچ خزمه‌تێك بكه‌ن، یان زه‌مینه‌ی كاریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، یان موماره‌سه‌ی كاریان، پێویستی به چاوپێداگێڕانه‌وه هه‌یه؟
داوام وایه له ئه‌و رێكخراو‌و دامه‌زراوانه، كاتێ ده‌بینن هیچ رۆڵ و قورساییه‌كیان له سه‌ر ساحه‌ی كوردستاندا نییه، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵكی بوونی ئه‌وان بخاته ژێر پرسیاره‌وه، خۆیان چاوێك له كار‌و رابردوویاندا بگێڕنه‌وه، واز له كۆمه‌ڵێ دروشم بێنن و هه‌ست بكه‌ن، ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه به جددی كار بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌وه‌ی كه به خه‌یاڵ بژین.
داواكارییه‌كه‌ی منیش گران و ئه‌سته‌م نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ناتوانن له ئاستی پێویستدا بن، له كه‌لی شه‌یتان وه‌رنه‌خواره‌وه‌و بچنه‌وه ماڵی خۆتان قنج و قیت دانیشن و ئیدی با كۆتایی چیرۆكه‌كه ببینین، بزانین داخۆ ئێوه نه‌بن ژیان چۆن ده‌گوزه‌رێت!!.
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
169
|
|
|