|
بانگخوازێکی ئیسلامی فەرەنسا لە قەدەغەکردنی نیقابی ئافرەتی موسلمان ئاگاداردەکاتەوە
بەڵێن:
بانگخوازێکی ئیسلامی فەرەنسا لە تێپەڕاندنی یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی نیقابی ئافرەتی موسلمان ئاگاداردەکاتەوە ، و بەدووری نازانێ ببێتە هاندانی زیاتری یارمەتی و پاڵپشتی کردنی ڕێکخراوی قاعیدە لەلایەن هەندێکەوە .
'عمر بکری' لە لێدوانیدا بۆ ڕادیۆی ئیسپانیا ووتی: " ئەوان پێیان وایە کە قەدەغەکردنی ئافرەتی موسلمان لە نیقاب پۆشین زیاتر ئاسایشیان بۆ دەستەبەر دەکات .. ئەوان هەڵەن.. ئەمە زیاتر هانی موسڵمانانی فەرەنسا دەدات کە هاوکاری زۆرتری ڕێکخراوی قاعیدە بکەن "
'عمر بکری' کە بە ئهسل سورییه و هەڵگری رەگەزنامەی لوبنانیه ، پێشهوایهتی کۆمەڵی (مهاجرون) ی ئیسلامی دەکرد کە لە مانگی دەی 2004 دا بە رەسمی هەڵوەشایەوە . بکری کاتێ زیاتر ناسرا کە لە وەسفی ئەو 19 کەسەی کە هێرشەکانی 11 ی سێپتمبری 2001 یان ئەنجامدا بە 'نۆزدە کەسە سەرسوڕهێنەرەکە' وەسفی کردوون ، هەروەها پێش سێ مانگ لەو هێرشە خوێناویەی کە لە 7 ی یولیو 2005 لندن بە خۆیەوە بینی و بووە هۆی کوژرانی 56 کەس و برینداربوونی 700 کەسی تر ، پێشبینی کردبوو کە بریتانیا تووشی هێرشکردنەسەر دەبێتەوە .
بکری کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە لەندەن نیشتەجێ بوو ، ئەوێی جێ هێشت و لە ئابی 2005 دا گەڕایەوە بۆ لوبنان لەو ماوەیەی کە حکومەتی بریتانیا ئامادەسازی دەکرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی دەرحەق بە زانا و پێشەوایانی چالاک لەو ووڵاتەدا .. لە حاڵی ئێستاشدا سەفەرکردنی بۆ بریتانیا لێ قەدەغەکراوە ، و لە باکوری لوبنان ژیان بەسەر دەبات.
سەرچاوە/ پێگەی ئیسلام تودەی .
|
|
ژمارهی خوێنراوه :
27
|
|
|