لهشهڵتهرهكانی پهنادانی ژنان، چی دهگوزهرێت !؟

10/05/2013

بینین: 159
(بەیان عەبدوڵڵا حسێن)، لەدایكبووی (1964)، دایكی شەهێدێكە و برایەكیشی شەهید بووە، بەهۆی ئەوەی هاوسەری نییە و بێكەسە ماوەی دوو ساڵە لە شەڵتەری هەولێر خزمەتی ژنان دەكات، بەڵام وەك خۆی دەڵێت بە زۆر پەنجە مۆری پێدەكەن و دەریدەكەن، ئەو ژنە رایدەگەیەنێت: "ژنانی شەڵتەر لە رەزالەتدا دەژین و شەوانە داركاری دەكرێن".
دوای ئەوەی لە شەڵتەری هەولێر دەركراوە، (بەیان عەبدوڵڵا) دەیەوێت سكاڵای خۆی بگەیەنێتە هەمووان و پەردە لەسەر دیوی ناوەوەی شەڵتەر هەڵبداتەوە.
لە گفتوگۆیەكی تایبەتی لەگەڵ (وارڤین)دا، (بەیان) وتویهتی: "ماوەی دوو ساڵە بە شێوەی گرێبەست لە شەڵتەری پەنادانی ژنانی هەولێر كاردەكەم، ژنێكی بێجێگە و رێگەم و نامەوێـت بكەومە كۆڵانان و دەمەوێت لە رێگەی ئیشكردنمەوە لە شوێنێكی گونجا ژیانی خۆم دابین بكەم".
وتوشیهتی: "لەو ماوەیەدا، ئاگاداری كەیسەكان بووم، كەیسم بردووە بۆ نەخۆشخانە، بۆ بنكەی پۆلیس، هاموشۆم پێكردوون، یارمەتیم داوون، خواردنم درووست كردووه، ماندوو بووم، بەڵام بە بێ روونكردنەوەی پێویست و هەبوونی هۆكارێك منیان دەركرد".
ئەو ژنە باس لەوە دەكات، توێژەرەكانی تایبەت بە شەڵتەر كێشەیان بۆ درووستكردووە و ئیرەییان پێبردووە و وتیانە بۆچی دەبێت ئەو ژنە مووچەی زۆرتر بێت لە ئێمە.
هەروەها وتویهتی: "توێژەرەكان لەسەر دابەشكردنی خواردنیش كێشەیان درووستدەكرد و دەیانوت دەبێت پێش ئەوەی نان بدرێتە كەیسەكان، بە ئێمە بدرێت".
لەبارەی چۆنیەتی ئاگاداركردنەوەی بۆ بەجێهێشتنی شەڵتەرەكە، (بهیان) وتی: "رۆژێك وتیان بەڕێوبەری گشتی، كە تازە دەستبەكار بوو بوو، (رۆزا) تۆی دەوێت، چووم لەوێ (ح. ك) زۆر بە ئسلوبێكی ناشیرین وتی نابێت چیدیكە لە شەڵتەر بیت و دەبێت بڕۆیت".
بهیان، وتیشی: "چەندە تكام كرد و وتم من چەند ساڵە خزمەت دەكەم و هیچ كێشەیەكم نیە و شوێنم نیە بۆی بچم و بێكەس و بێدەرەتانم، بەڵام سوودی نەبوو، وتیان دەبێت لە دادنووس پەنجە مۆر بكەیت كە خۆت بە ویستی خۆت شەڵتەرت بەجێهێشتووە، ئەگەر نەیكەیت ئەوا لە شەڵتەر وەك زیندانی دەبیت و نابێت بە هیچ جۆرێك بچییە دەرەوە".
هەروەها وتیشی: "منیش پێم وتن باشە دێم پەنجە مۆر دەكەم، بەڵام سكاڵا لە دژتان تۆمار دەكەم، چونكە ئەم چوونە دەرەوەیە بە ویستی خۆم نییە، من بۆیە لێرە ئیشم دەكرد، بێكەس و دەرەتانم و شوێنێكم نیە بۆی بڕۆم، نامەوێت بكەومە كۆڵانان".
سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی شەڵتەریش (بهیان) وتویهتی: "ماوەیەك بەر لە ئێستا 23 كەیسی لێ بوو، 5 كەیسیان نارد بۆ زیندان و منیان دەرپەڕاند و كەیسێكیشیان هاوسەرگیری كرد و چووە دەرەوە، لە ناو شەڵتەردا غەدر زۆر لە ژنان دەكرێت و توێژەر هەیە بە دار داركاری ئافرهت دەكات و توێژەر هەیە جوێنی بە ژن داوە و پێی وتووە (بێ ئەخلاق) و ماوهیهك لهمهو بهر ژنانی ناو شهڵتهر به خۆپیشاندان ناڕهزایهتییان بهرامبهر به خراپی بارودۆخیان دهربڕی و پۆلیس به فالینهی عهلاگهوه هاتنه ناو ژوورهكانیانهوه".
(بەیان عەبدوڵڵا)، ئەوەشی وتووه: "ئەو ژنانەی روو لەوێ دەكەن هەزار خۆزگە دەخوازن تووشیان بە تووشی ئەو توێژەر و كارمەندانەوە نەبووبایە".
پێویستە شەڵتەرەكان وەك دامەزراوەیەكی فەرمی بە یاسا كاروباریان رێكبخرێت، بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان یاسایەك نیە بۆ رێكخستن و بەڕێوبردنی كارەكانیان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە رێگەی سیستەمەوە بەڕێوەیان دەبات.